نادیه موراد: هه‌ولێر و به‌غدا گه‌مارۆیان خستۆته سه‌ر دەڤەری شه‌نگال
باڵیۆزی نیازپاکی له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "حکوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان گه‌مارۆیان خستۆته سه‌ر قه‌زای شه‌نگال و کوردانی ئێزدی."
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نادیه موراد کچە کوردی ئێزدی ڕزگاربوونید ەست داعش و باڵیۆزی نیازپاکی له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له میانه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی توویتێکدا له هه‌ژماری خۆی له توویته‌ر ڕایگه‌یاند: "هه‌ر دوو حکوومه‌تی عێراق و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گه‌مارۆیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایانه داناوه که ده‌چنه‌وه سه‌ر شه‌نگال."
بەرەوەی خەڵاتی ئاشتیی٢٠١٨ پێی داگرت، هەولێر و بەغدا هەموو هەوڵی خۆیان خستووەتە گەڕ بۆ پێش گرتن بە خرانەڕووی ڕاژەکارییە پێویستەکان بە کوردانی ئێزدی کە لە قەڵاچۆکانی داعش گیانیان بەسەلامەت بردۆتەدەر.
ناوبراو لە بڵاوکردنەوەی ئەوبابەتە، ویستوویەتی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەپرسەکە ئاگادار بکاتەوە.
شنگال لە سێی ئاگۆستی ٢٠١٤ ـەوە کەوتە بەرپەلاماری داعش و زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کوردی ئێزدی دانیشتووی ئەو ناوچەیە، کەوتە بەر قەڵاچۆی بەرفراوان و ڕەگەزکوژیی داعش و هەزاران کوردی ئێزدی لەلایەن داعشەوە ڕفێندران و بەکۆیلەگیران.
پاش ئەو پەلامارانە، نزیک بە٤٠٠هەزار کەس لەوان لە هەرێمی کوردستان وەک ئاوارە حەوێندرانەوەو زیاتر لە سەت هەزار ئێزدیش عێراقیان بەرەو وڵاتانی ئوروپایی جێهێشت.