تشرینی دووه‌م 17, 2018 17:40 Asia/Tehran
  • درێژەی چوونەسەری ژماری سەربازانی تورک لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق

لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لەناوچەی "برادۆست"ی سەر بە پارێزگای هەولێر رایگەیاند کە چوونەسەری ژماری چەکدارانی تورک لە خاکی هەرێم بەردەوامەو تورکیا لەحاڵی خۆئامادەکردنە بۆ شەڕێکی قورس لە بەهاری ساڵی داهاتوو لەو ناوچانە.

بەپێی ڕاپۆری کوردپرێس، مەلا کەریم برادۆستی رایگەیاند کە ژماری سەربازانی تورکی جێگیر لە خاکی هەرێمی کوردستان تادێ زیاد دەکاو چالاکی وهەڵمەتی ئەو هێزانەش پەرەی سەندووەو بووەتە هۆ هەتا چالاکیی هێزەکانی پەکەکە لەژمارێک ناوچەی خاکی هەرێم بەرتەسک بکرێتەوە.

لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی لەبرادۆست وتی کە تورکیا بە کردەکانی، شەڕ و پێکدادان لەگەڵ پەکەکەی گواستۆتەوە خاکی هەرێمی کوردستان.

لە پەلامارە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر باکوری عێراق تائێستا ژمارێکی زۆر لە دانیشتووانی مەدەنیی ناوچە سنوورییەکانی هەرێم گیانیان لەدەست داوەو ژێرخانەکانی ئەو ناوچانەش لەناو چوون. حەوتەی ڕابردووش لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەی ئامێدی لە پارێزگای دەهۆک، سێ کەسی سیڤیلی ئەو ناوچانە گیانیان لەدەست دا.

لەهەمان حاڵدا، ژمارێک پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی عێراق خوازیاری بانگ کرانی باڵوێزی تورکیا بوون.

نوێنەرانی ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لە کاردانەوە بە پەلاماری ئاسمانیی ئەم دواییەی سوپای تورکیا بۆسەر پارێزگای دەهۆک کە کوژرانی سێ کەسی سیڤیلی لێکەوتەوە، وێڕای شەرمەزار کردنی ئەو پەلامارە پێیان داگرت دەبێ حکومەتی ناوەندیی عێراق سنوورێک دیاری بکا بۆ ئەو کردانەی تورکیاو بەزاندنی سنوورەکانی عێراق.