تشرینی دووه‌م 18, 2018 16:41 Asia/Tehran
  • وتەبێژی هەرێمی کوردستان : بوار بۆ چارەسەرکرانی ناکۆکیەکانی نێوان بەغدا - هەولێر ڕەخساوە

وتەبێژی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان وتی : دەستپێکرانی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک، هەوڵێکی ئەرێنی و زۆر گرینگە کە بوار بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان بەغداو هەولێر خۆش دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، سەفین دزەیی  لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ هەواڵدەریی مەوازین نیووز وتیشی : ڕێککەوتنی دەوڵەتی فیدراڵ  بە دەستپێکردنی  هەناردەی نەوتی کەرکووک  یەکەمین هەنگاوی بو  دەستەبەرکردنی بواری چارەسەری ناکۆکی نێوان بەغدا  هەولێر دێتە  ئەژمار و هەوڵێکی باش لەلایەن دەوڵەتی عادل عەبدولمەهدییە  کە  بە قازانجی دەوڵەتانی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دەبێت کە لە داهاتوو  دەبێتە ڕێککەوتن لەنێوان دوو لایەن لەسەر  نەوت و گاز و سەرمایەدانان و بازگەکانی سنوری.

دزەیی  وەبیری هێنایەوە کە ئەم بڕیارە  ، بڕیار بوو زۆربەرلەمە بگیردرێت  بەڵام گرفتی سیاسی و هەڵوێستی گیراو لە لایەن دەوڵەتی پێشووی ئێراق ،  پێشی  بە جێ بەجێ کرانی گرتبوو.