تشرینی دووه‌م 18, 2018 17:22 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی ٧٠یەمین گۆڕی بەکۆمەڵی کوردانی ئیزەدی لە شەنگال

٧٠یەمین گۆڕی بەکۆمەڵی کوردانی ئیزەدی چنگی دڕندەکاریەکانی داعش لە ناوچەی تەل عەزیری شەنگالی ئێراق دۆزرایەوە کە هەڵگری پاشماوەی تەرمی 8 کوردی ئیزەدیە.

 بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی کورد پرێس  ماڵپەڕی هەواڵیی ژیان  ڕاپۆڕتی دا  کە شاکر مەحلیمف بەخشداری  ناوچەی تەل عەزیر  لە نزیکیی  شەنگال  هەڵکەوتوو لە پارێزگای نەینەوا  ڕایگەیاندووە  کە گۆڕێکی  بە کۆمەڵی تەرمی کوردانی  ئیزەدی لەو ناوچەدا دۆزراوەتەوە .  ناوبراو  وتیشی  ئەو  گۆڕە بە کۆمەڵە   لە حەوشەی ماڵێکدا  لەو ناوچە  بووە  و لێکدانەوەی  نیشان ئەدات  کە  پاشماوەی  تەرمی هەشت کوردی  ئیزەدی کە لە لایەن  ئەندامانی داعشەوە  گوولە باران  کراون لەو گۆڕە دان . هەروەها وتی  کە بە پێی زانیاریەکان گۆڕێکی بە کۆمەڵی دیکە لە نزیکی هەر ئەو ناوچە یە  و هەوڵ بۆ دۆزینەوەی گۆڕی دووهەمیش دەس پێی کراوە . لە لایەکی دیکەوە کاناڵی تەلەفیزیونی   ئێن ئار تی  یش  ڕاپۆڕتی دا  کە ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە ڕۆژی شەمە  26  خەزەڵوەر  -  17 نوامبر دوزراوەتەوە  و تەرمەکان   لەو  گوڕەدا  جلی کوردەکانی ئیزەدیان بووە و ژۆمارێک لەوان ژنانی ئیزەدین کە لە لایەن داعشەوە قەڵاچۆ کراون .  بە پێی  هەواڵی کاربەدەستانی ناوچە بە  پێی لێکدانەوەکان  تەرمەکان هی ئیزەدیەکانە .