تشرینی دووه‌م 19, 2018 18:36 Asia/Tehran
  • داخوازی بۆزورکردنی تەگبیری ئەمنیەتی لە هەولێر

ئەندامی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ، خوازیاری پەرەی تەگبیری ئەمنیەتی لە هەولێر بۆ پێشگیری لە پەلاماری چەکدارانە بوو وتی کەلەم پێناوەدا نابێ بەهەموو هێزە ئەمنیەتیەکان دوای کۆتایی ساعەتەکانی کاریی ، ئیزنی هەڵگرتنی چەک بدرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، نیاز عەزیزی لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕێ هەواڵی ئیس ئین ئین بە ئاماژەدان بە پەرەی پەلاماری چەکدارانە لە هەولێر وتی کە دیاردەی هەلگرتنی چەک لە هەولێر دوابەدوای پەلاماری داعش وهەڕەشەی ئەم گروپە لەدژی هەرێمی کوردستان پەرەی سەندووەو کۆنترۆڵی ئەم دیاردەیەیش کارێکی دژوارە ، بەپێی ئەمە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەتوانێ لەم بارەوە فەرماندەی پۆلیسی هەولێر بانگ بکات . ئەندامی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە ئاماژەدان بەمەکە کەند وکوسپەکانی داسەپێندراو لە دەرکرانی بەڵگە ومولەتی لەبەردەس دانانی چەک کارتێکەریەکی لە دابەزینی ئاماری هەڵگرتنی چەک نەبووە، وتی کە دەبێ دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆنترۆڵی دیاردەی هەڵگرتنی چەک لە هەولێر تەگبیری ئەمنیەتی توندتر بگریتە پێش. هەروەها وتیشی کە بڕیک کەس لە ژێر ناوی هێزی ئەمنیەتی وپۆلیس وپیشمەرگەکان دەس ئەدەنە هەڵگرتنی چەک ودەبێ بۆ کۆتایی دان بەم دۆخە بە هێزە ئەمنیەتیەکان ئیزن نەدرێت دوای کۆتایی کاژێرەکانی کاریی وئەنجام دانی ئەرکی یاساییان چەک لەگەڵ خۆیان ببەن و دەبێ چەکەکانی خۆیان دوای کۆتایی کاژێرەکانی کاریی ڕادەستی فەرماندەکەیان بکەن .