هاورده و هه‌نارده کردن له نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامه
وته‌بێژی یه‌کێتیی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: پرۆسه‌ی هاورده و هه‌نارده کردن له نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وامه و ڕۆژانه‌ش گه‌شتیاران له سه‌ردانه‌کانیان بۆ هه‌ردوولا به‌رده‌وامن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، "کاروان سوورچی" وته‌بێژی یه‌کێتیی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: دوای قۆناغی دووه‌می سزاکانی ئه‌مریکاش به سه‌ر ئێران‌دا هێشتا پرۆسه‌ی بازرگانی له نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وامه چوونکه عێراق وه‌ک ده‌وڵه‌تێک له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌دایه که به‌ده‌رکراون له سزاکانی سه‌ر تاران.
ناوبراو وتیشى: "هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه له قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆیه هه‌ر ئەو یاسای به‌ده‌رکردنه ده‌یگرێته‌وه و پرۆسه‌ی بازرگانی کردن له نێوان هه‌ردوولادا به‌رده‌وامه".
له‌باره‌ی داتا و ئاماره بازرگانییه‌کانیش، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هیچ زانیارییێکی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا و باسی له‌وه کرد که ته‌واوی داتا و ئاماره‌کان له خاڵه سنوورییه‌کاندان و یه‌کێتیی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کان ته‌نیا کاروباره‌کانی ڕێککاری جێبەجێ دەکات و لە ڕاستیدا پردی په‌یوه‌ندییه له نێوان بازرگانانی هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران و ته‌واوی وڵاتانی دیکه.