بێگه‌رد تاڵه‌بانی: ئه‌گه‌ر شه‌راکه‌تی ڕاسته‌قینه نه‌بێت نه پارتی و نه یه‌کێتی حوکمڕانیی کوردستانیان پێناکرێت
بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ده‌ڵێت: "واقعی هه‌رێمی کوردستان به جۆرێکه که نه یه‌کێتی ده‌توانێت به ته‌نها حوکمڕانیی ئه‌م کوردستانه بکات نه پارتی‌یش ده‌توانێت -ئه‌گه‌ر شه‌راکه‌تێکی ڕاسته‌قینه نه‌بێت- حوکمڕانیی کوردستان بکات."
بێگه‌رد تاڵه‌بانی سەبارەت بە دانوستانی نێوان پارتی و یه‌کێتی بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان به ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: گفتوگۆی نێوان پارتی وه‌کوو براوه‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ڕۆژی شه‌ممه 17ی تشرینی دووهه‌می 2018 ده‌ستی پێکردوووه و له ڕۆژانی داهاتووشدا گفتوگۆکان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ناوبراو له‌باره‌ی ئیستیحقاقی یه‌کێتی و ئه‌و پۆست و وه‌زاره‌تخانانه‌ی داوای ده‌کات وتی: یه‌کێتی وه‌کوو براوه‌ی دووهه‌می هه‌ڵبژاردن قسه‌ی له سه‌ر کۆمه‌ڵێک پۆست کردوووه به‌ڵام پێش پۆست یه‌کێتی به‌رنامه‌یێکی کاری بۆ حوکمڕانیی کوردستان ئاماده کردووه که ئه‌وه‌ش ده‌بێته پلانی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بۆیه وه‌کوو ئیستیحقاقی ئینتیخابی باس له پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆک وه‌زیران ده‌کرێت و له وه‌زاره‌تخانه‌کان و پۆسته سەرەکییەکانیش به گوێره‌ی ئیستیحقاق به مافی خۆیانی ده‌زانن.
پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی کۆتایی پارتی به 45 کورسی له کۆی 111 کورسیی په‌رله‌مان وه‌کوو حیزبی یه‌که‌م ده‌رکه‌وت و ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بوویه‌وه که جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ دوو جێگر زیاد بکرێت کە ئه‌وه‌ش کۆمه‌ڵێک ناکۆکیی له نێوان یه‌کێتی و پارتی دروست کردوووه که بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌وباره‌یه‌وه پێداگرە لە سەر ئەوەی کە ئه‌وانه ته‌نیا کۆمه‌ڵێک ده‌نگۆن و تاکوو ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان نه کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌نجام داوه و نه داوایێکی فه‌رمیشی له‌و بابه‌ته داوه به یه‌کێتی.
له‌لایەکی دیکه‌شه‌وه پاش ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح وه‌کوو سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا پارتی ڕایگه‌یاند چیتر وه‌کوو جاران له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راکه‌ت ته‌عامول له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ناکات، به‌ڵکوو به‌پێی ئیستیحقاقی ئینتیخابی له پێکهێنانی حکوومه‌تدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کات. لەم بارەوە بێگه‌رد تاڵه‌بانی دەڵێ: هه‌موومان ده‌زانین واقعی هه‌رێمی کوردستان به جۆرێکه که نه یه‌کێتی ده‌توانێت به ته‌نها حوکمڕانیی ئه‌م کوردستانه بکات نه پارتیش ده‌توانێت -ئ ه‌گه‌ر شه‌راکه‌تێکی ڕاسته‌قینه نه‌بێت- حوکمڕانیی کوردستان بکات بۆیه من پێموایه ئه‌مانه هه‌مووی ده‌نگۆن و تا ئه‌و کاته‌ی بابه‌تێکی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه ده‌رنه‌چێت جێگای متمانه نییه.