کانونی یه‌که‌م 02, 2018 16:53 Asia/Tehran
  • هەوڵی پارتە کوردە ئێراقیەکان بۆ باشتر بوونەوەی  پەیوەندی  لە گەڵ  ئێران و تورکیا

سیاسەتوانێکی کوردی ئێراقی سەبارەت بە کردەوەی سیاسی پارتە کوردە ئێراقیەکان ڕایگەیاند : دوو پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق و یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ئێراق لە هەوڵێکی جیدی بۆ باشتر بوونەوەی پەیوەندیەکانی خۆی لە گەڵ ئێران و تورکیا دان .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی   ڕۆژی یەکشەمەی   ئیرنا  موحەمەد بازیانی   سکرتێری گشتیی  بزاڤی چاک سازی و گەشە  لە هەرێمی کوردستانی  ئێراق  لە وتووێژ  لە گەڵ مێدیاکانی ئەو ناوچە  وتی :   پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق   بەو مەبەستە بیروڕاگۆڕینەوە  لە گەڵ پارتە شێعەکانی ئێراقی دەس پێکردووە  و لە هەوڵ بۆ  باشتر کردنەوەی پەیوەندیەکانی خۆی   لە گەڵ ڕەوتەکانی  شێعە و یەکێتیی نیشتمانی  کوردستانی  ئێراق بە داخستنی    نووسینگەی  بزووتنەوەی  ڕزگاریە  و جۆرێکی پێداچوونەوە  لە سیاسەتی  دەرەوەیی  ئەو پارتە  بەدی هاتووە . بازیانی وتیشی :   یەکێتیی نیشتمانی  کوردستانی  ئێراقیش  هەوڵ ئەدات  پەیوەندی خۆی لە گەڵ   تورکیا بگەڕێنێتەوە بۆ   خولی پێشوو . وتەکانی  ئەو سیاسەتوانە کوردە  ئێراقیە چاودێر بە سەر سەفەری 23  نوامبری  2018 ی مەسعوود بارزانی   سەرۆکی پارتی  دیموکراتی کوردستانی  ئێراق بۆ بەغدا  و د یدار  لە گەڵ ڕەوتەکانی  شێعە  و دەوڵەتی ئێراق  لە لایەکەوە  و داخرانی   نووسینگەی  بزووتنەوەی  ڕزگاری  سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا  پەکەکە  بە فەرمانی  قوباد تاڵەبانی   جێگری یەکەمی  سەرۆک وەزیرانی  هەرێمی کوردستانە .

سەرپەیڤ