کانونی یه‌که‌م 11, 2018 09:40 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی پارێزگارانی پارێزگاکانی کوردستان و سلێمانی لە سەر نەهێشتنی ڤیزەی دوولایەنە

لە سەفەری پارێزگاری کوردستان بۆ سلێمانی و دیدار لەگەڵ پارێزگار و کاربەدەستانی ئەم پارێزگایە، دوو لایەن ڕێککەوتن لە سەر گەشەپێدانی پێوەندیی بازرگانی و هەڵگرتنی ڤیزەی دوولایەنە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ لێژنەیەکی بازرگانیی ئابووری لە پارێزگای کوردستانی ئێرانەوە بە سەرپەرشتیاری "بەهمەن مورادنیا" پارێزگاری کوردستان و پێکهاتوو لە بەڕێوەبەران و ژمارێک لە بەرهەم هێنەران، بنێران و چالاکانی ئابووری و نوێنەرانی پارێزگا لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ، بە مەبەستی پتەوتر کردنی پێوەندیی بازرگانی و ئابووریی، ڕۆژی دووشەممە سەردانی سلێمانی کرد.

"هەواڵ ئەبووبەکر" پارێزگای سلێمانی پاش دیدار لەگەڵ ئەو لێژنەیە، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند کە دوولایەن لەو دیدارەدا گەیشتوونەتە تەبایی لە سەر ئەوەی کە ڤیزەی دوولایەنە لە نێوان پارێزگاکانی کوردستان و  سلێمانی هەڵگیردرێ و تیمە وەرزشی و هونەری- کەلتوورییەکانی سلێمانی بۆ سەردانی پارێزگای کوردستان پێویستیان بە ڤیزە نەبێ و  هەر دوولایەن ئەو بابەتەیان قەبووڵیان کردوە.

ناوبراو وتیشی: ئەو بڕیارە لە ئەمڕۆوە پێ دەنێتە قۆناغی جێبەجێ کرانەوە و  و تیمە وەرزشی و کولتوریی- هونەرییەکانی دوولایەن لە کاتی هاتووچۆ لە سنوورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران هیچ چەشنە نرخێکی گومرکی نادەن.

ئەو سەفەرە بڕیارە دوو ڕۆژ درێژەی هەبێ و شاندەکەی پارێزگای کوردستان ڕۆژی چوارشەممە دەگەڕێتەوە بۆ ئێران.