تورکیا دیسان چەند ناوچەی هەرێمی بۆردومان کرد
لە کاتژمێر ١١ی شەوی هەینی لەسەر شەممەوە جارێکی تر فڕۆکه جهنگییهکانی تورکیا ئاسمانی ههرێمی کوردستان و شارۆکەی ئامێدیان بهزاند، به سهختی سنووری شارەدێی شیلادزێیان بۆردومان کرد.
سهرچاوهیهکی ئاگادار بە ماڵپەڕی " سپی میدیا" ی راگەیاند: " فڕۆکه جهنگییهکانی تورکیا ئاسمانی ئامێدیان بهزاند و زۆر به سهختی دهوروبهری چیای خالێیان و گوندی شاجیان بۆردومان کرد".
ئەو بۆردومانە دوای بورۆدومانی دوو شەوی رابردوو دێت کە شەنگال و مەخموری کردە ئامانجو زیانی گیانی و مادی بەداوە بوو.تورکیا کە لەبەردەم هەڵبژاردندایە هێڕشەکانی بەبیانووی لێدانی پەکەکە بۆ سەر هەرێم و ناوچە کوردنشینەکانی سوریا توندکردۆتەوە.
کاتژمێر 9:00 ی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینیش ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی تورکیا چەند شوێنێکی دەوروبەری کەمپی پەنابەرانی پەکەکەی لە مەخمورو ناوچەی سکینیان بۆردومان کرد.
فڕۆکەکان چەند موشەکێکیان گرتە چەند خاڵێکی پاسەوانی چەکدارانی پەکەکە کرد لە دەوروبەر کەمپی رۆستەم جودی لە مەخمور کە ئاوارەکانی کوردی تورکیا لەخۆ دەگرێت و لە ەنجامدا سێ کەس کوژران .
وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند بۆ ناڕەزایەتی بە پەلامارە ئاسمانیەکانی تورکیا بۆسەر بنکەکانی میلیشیا کوردەکان لە باکووری عێراق ، باڵوێزی تورکیای بانگ کردووە .
وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق رۆژی هەینی لە بەیاننامەیکدا رایگەیاند بە هۆی دوو پەلاماری ئاسمانیی بۆسەر شاری شەنگاڵ و چیاکانی دەوروبەر کە بنکەکانی پەکەکەی تێدا هەڵکەوتووە ، ڕەخنەی لە تورکیا گرتووە .
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش لە راگەیەنراوێکدا بۆردومانە بەردەوامەکانی تورکیای بۆ سەر زەوی و زاری عیراق شەرمەزار کردو بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای دانا بۆ سەروەری عیراق و یاسا نێودەوڵەتییەکان، داواشی لەحکومەت و وەزارەتی دەرەوەی عیراق کرد کە بانگهێشتی باڵیۆزی توکیا بکەن و فشاری ئابووری بخەنەسەر ئەو وڵاتە بۆ راگرتنی ئەو دەستدرێژی و پێشێلکاریانە بۆّ سەر سەوەری خاکی عیراق.