کانونی یه‌که‌م 15, 2018 15:38 Asia/Tehran
  • سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی: ئەمریکا لەقەدەغەی ئاڵووێری بازرگانانی کوردی عێراقی لەگەڵ ئێران، شکستی هێناوە

سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی، وتی: ئەمریکا لە پێش گرتن بە مامەڵەو سات وسەودای بازرگانانی کوردی عێراقی لەگەڵ ئێراندا، شکستی هێناوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "سەعدوڵڵا مەسعودیان" سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی ئەمڕۆ شەممە وتی: ئەمریکییەکان هەوڵی زۆریان دا پێش بگرن بە ئاڵووێری بازرگانان لەگەڵ ئێران لە سلێمانی بەڵام سەردانی پەیتا پەیتای تاجرانی کورد واپێشان ئەدا ئەوان لەوبارەوە نەگەیشتوونەتە چ ئەنجامێک .

مەسعودیان وتی: تایبەتی بوونی زیاتر لە سەتا سی کاڵا ئێرانیەکان لە هەرێمی کوردستان بووەتە هۆ هەتا بازرگانانی کوردی عێراق ، چەند ڕێکارێک پێوشوێن بگرن بۆ درێژەدان بەو پەیوەندیە ئابوریانە.

سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی بەئاماژە بە هەناردەی سی ملیارد دۆلاریی کاڵا غەیرە نەوتیەکانی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان پێی داگرت: بوونی کاڵا ئێرانییەکان بۆ خەڵکی کوردستانی عێراق زەروریەو بۆ دانانی بەدیلی ئەو کاڵاو کەلوپەلانە دەبێ باجێکی قورس بدەن.

مەسعودیان هەروەها وتی: کۆنسولخانەی ئێران لە سلێمانی بۆ هاندانی بازرگانانی کوردی عێراقی ، ڤیزایان بۆ دەردەکا هەتا بێ کێشەو گرفت بتوانن تیجارەتی خۆیان لەگەڵ ئێران بەردەوام بکەن.

سەرپەیڤ