دانا گاز ئاستى به‌رهه‌مهێنانى له هه‌رێم بۆ 400 ملیۆن پێ سێجا به‌رزکردووه‌ته‌وه
کۆمپانیاى داناگاز رایگه‌یاند، ئاستى به‌رهه‌مهێنانى گازى سرووشتى کۆمپانیاکه‌ى به‌هۆى پێشکه‌وتنى کاره‌کانیان له هه‌رێمى کوردستان و میسر به‌رێژه‌ى سه‌تا 12.5 به‌رزبووه‌ته‌وه‌و ئاستى به‌رهه‌مهێنانى له هه‌رێمى کوردستان بۆ 400 ملیۆن پێى سێجا به‌رزکردووه‌ته‌وه.
به به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى گازى سرووشتی به‌هاى پشکه‌کانى کۆمپانیاى داناغاز له بازاڕى بۆرسه‌ى دوبه‌ى به‌رێژه‌ى سه‌تا 8.4 به‌رزبووه‌وه.
پاتریک ئالمان وارد، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى کۆمپانیاى داناغاز رایگه‌یاند:" به‌رزبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى به‌رهه‌مهێنانى گازى سرووشتى کۆمپانیاکه قه‌ره‌بووى دابه‌زینه‌کانى نرخى نه‌وتى له چه‌ند مانگى رابردوودا کردووه‌ته‌وه".
به‌رێوه‌به‌ره‌ى کۆمپانیاکه ده‌شڵێت:" له هه‌رێمى کوردستان ئاستى به‌رهه‌مهێنانى گازى سرووشتییان له رۆژانه 305 ملیۆن پێى سێجا بۆ رۆژانه 400 ملیۆن پێى سێجا به‌رزکردووه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت به گازى شلیش، داناغاز رایگه‌یاند:" توانیویانه ئاستى به‌رهه‌مهێنانى گازى شل که له‌گه‌ڵ گازى سرووشتى به‌رهه‌مده‌هێندرێت بۆ رۆژانه 15 هه‌زار به‌رمیل به‌رزبکه‌نه‌وه".