5لایه‌نی سیاسیی هەرێم به‌یاننامه‌یه‌کیان لە دژی پەلامارەکانی تورکیا بڵاوکردەوە
لایه‌نی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان له مه‌خموور رایانگه‌یاند که به پێویستی ده‌زانن حکومه‌تی عیراق و هه‌رێمی کوردستان و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ڵوێستیان هه‌بێ و چیتر رێگه نه‌درێت تورکیا خه‌ڵکی سڤیلی ئه‌و که‌مپانه‌ی ئاواره‌کانی کوردی تورکیا بکاته ئامانج.
شه‌ممه 15ی کانوونی یه‌که‌می 2018، پێنج لایه‌نی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان له مه‌خموور که بریتین له (حزبی شیوعی کوردستان، یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان، حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شیان بۆ رای گشتی بڵاوکرده‌وه و ئیدانه‌ی بۆردومانی تورکیایان بۆ سه‌ر که‌مپی ئاواره‌کانی مه‌خموور و شه‌هیدکردنی هاوڵاتیانی سڤیلی کوردستان کرد.
له به‌یاننامه‌که‌دا که ژمارێک لە ماڵپەڕەکانی هەرێم بڵاویان کردووەتەوە ، هاتووه "ئێمه وه‌کو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی مه‌خموور، به‌هۆی هێرشی فڕۆکه‌کانی تورکیا بۆسه‌ر خه‌ڵکی سڤیلی که‌مپی شه‌هید (رۆسته‌م جودی) له مه‌خموور که بووه هۆی شه‌هیدبوونی چوار هاوڵاتی سڤیل هاوخه‌می خۆمان بۆ که‌مپه‌که و ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان ده‌رده‌بڕین، له‌هه‌مان کاتدا به پێویستی ده‌زانین حکومه‌تی عیراق و هه‌رێمی کوردستان و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ڵوێستیان هه‌بێ و چیتر رێگه نه‌درێت تورکیا خه‌ڵکی سڤیلی ئه‌و که‌مپانه بکاته ئامانج و هاوڵاتیانی سڤیلی کوردستان نه‌بنه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌کان و ژیانیان پارێزراو بێت".
ئه‌و پێنج لایه‌نه ده‌ڵێن: "هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌خوازین نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که پێشتر باره‌گایان له‌ناو که‌مپه‌که هه‌بوو، ئێستا په‌یوه‌ندییان به که‌مپه‌که پچڕاندووه، ئه‌م په‌یوه‌ندیه درووست بکرێته‌وه تاوه‌کو خه‌ڵکی سڤیلی ئه‌م که‌مپه له‌ژێر چه‌تری (UN)دا پارێزراو بن و کاروباریان رایی بکرێت".
له کۆتایی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه "جارێکی تر هاوخه‌می خۆمان به‌و رووداوه ده‌رده‌بڕین، هیوادارین لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌که و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و زلهێزه‌کان بێنه سه‌رخه‌ت، بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی رووداوی له‌م جۆره و چیتر هاوڵاتی سڤیل نه‌بنه قوربانی".
شەوی پێنجشەممە 13ی کانوونی یه‌که‌می 2018 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشیانکردەسەر پێگەکانی پەکەکە لە شنگال و کەمپی پەنابەرانی کوردی تورکیا لە مەخمور، له هێرشه‌که‌دا چوار کەس کوژران و پێنجی دیکه‌ش برینداربوون.
هه‌ینی 14ی کانوونی یه‌که‌می 2018 وه‌زاره‌تی دره‌وه‌ی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزی تورکیای له عیراق بانگهێشت کردوه و له‌پای دوباره‌بوونه‌وه‌ی پێشێلکارییه‌کان و به‌زاندنی سنوری ئاسمانیی عیراق نامه‌یه‌کی ناڕه‌زایی داوه‌تێ.
له به‌یاننامه‌که‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاندوه که وه‌زاره‌ت ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی تورکیا و به‌زاندنی سنوری عیراق و به‌ئامانجگرتنی چه‌ندین ناوچه‌ی چیای شنگال و مه‌خمور ده‌کات که زیانی گیانی و ماڵیی به‌دواوه بووه.