لە هەرێمی کوردستان ، نرخى تمه‌ن گه‌یشته به‌رزترین ئاستى لە ماوه‌ى چوار مانگى رابردوودا
پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه نرخى تمه‌نى ئێرانى به‌رامبه‌ر به دینارى عێراقى و دۆلارى ئه‌مه‌ریکى، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کى دیکه‌ى به‌رچاوى تۆمارکرد و گه‌یشته به‌رزترین ئاستى ماوه‌ى چوار مانگى رابردوودا.
ماڵپەڕەکانی هەرێم رایانگەیاند به‌پێى زانیاریەکانی بازاڕى ئاڵوگۆڕکردنى دراوی شارى سلێمانی، کاتژمێر 10:45 ى پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نرخى 100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌رزبووه‌وه بۆ 12 هه‌زار و 300 دینارى عێراقى.
هاوکات نرخى 100 دۆلارى ئه‌مه‌ریکى له بازاڕى ئاڵوگۆڕکردنى دراوى شارى سلێمانی به‌رامبه‌ر به 978 هه‌زار تمه‌نى ئێرانییه.به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاترى نرخى تمه‌ن له کاتێکدایه، به‌یانى ئه‌مڕۆ له کاتى کردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 هه‌زار تمه‌ن به 11 هه‌زار و 650 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرا.
له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا نرخى تمه‌نى ئێرانى دابه‌زینى به‌رچاوى به‌خۆوه بینى بوو، به جۆرێک 100 هه‌زار تمه‌ن بۆ 7 هه‌زار دینارى عێراقى دابه‌زى.