کانونی یه‌که‌م 17, 2018 13:25 Asia/Tehran
  • یەکێتی بەشداریکردن لە حکوومەت تاوتوێ دەکات

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق، پێکھێنانی کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی لە حکومەت تاوتوێ دەکات.

میدیای فەرمی یەکێتی بڵاوی کردووەتەوە "ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی بە سەرپەرشتی کۆسرەت رەسووڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی دوا پێشھاتەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق".

 "لە کۆبوونەوەکەدا پشکی یەکێتی لە کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی تاوتوێ دەکرێت، ھەروەھا کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ دەکرێت کە یەکێتی پێداگری لە وەرگرتنی وەزارەتی داد دەکات".

بڕیاریشە لە چەند رۆژی داھاتوودا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی لایەنەکان بکات و گەرێکی دیکەی دانووستانەکان دەست پێبکات، سەبارەت بە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.