یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەهەوڵی سازدانی خۆپێشاندان لە کەرکووکە
جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی له که‌رکووک ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌و حیزبه ئاماده‌کارییه‌کانی ده‌ست پێکردوووه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان و مانگرتن له به‌رده‌م بینای پارێزگای شاره‌که.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس؛ "عاسی عه‌لی" جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی له که‌رکووک به SNNی ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی زۆر درا که سنوورێک بۆ پێشێلکاری و کاره نایاسایییه‌کانی پارێزگاری که‌رکووک دابنرێت به‌ڵام بێ سوود بوو بۆیه ئێستا یه‌کێتی ئاماده‌کاریی بۆ خۆپیشاندان و مانگرتنێکی گه‌وره و فراوان و سه‌رتاسه‌ری له به‌رده‌م بینای پارێزگای شاره‌که ده‌کات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌کێتی ورده‌کاریی زیاتری درکاند و وتی: "داواکارییه‌کانی یه‌کێتی بریتی ده‌بن له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره نایاسایییه‌کانی پارێزگاری به‌وه‌کاله‌ت و گێڕانه‌وه‌ی شایسته داراییه‌کانی که‌رکووک و پترۆدۆلار و چه‌ندین داوای دیکه و خێوەتیش له به‌رده‌م بینای پارێزگا هه‌ڵده‌ده‌ین".
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت نایه‌نه ژێر باری داواکاریی خۆپیشانده‌ران ئه‌وه هه‌نگاوی دووه‌م بریتییه له ڕاگه‌یاندنی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری و داخستنی دووکان و بازاڕه‌کان، جگه له پارتیش، هه‌موو حزبه کوردستانییه‌کان بۆ به‌شداری کردن له‌و خۆپیشاندانه ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن.
عاسی عه‌لی وتیشی: "هه‌رچه‌نده واده‌ی ته‌واوه‌تی دیاری نه‌کراوه به‌ڵام پێده‌چێت له‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه بچێت".
به‌وته‌ی به‌رپرسه‌که‌ی یه‌کێتی، هێزه ئه‌منییه‌کانی شاره‌که له‌و هه‌نگاوه‌مان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه.