پرێس کۆنفڕانسی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمان و نێچیروان بارزانی
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌مە 18ى کانوونى دووه‌م، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و هایکۆ ماس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیان ئه‌نجام دا و ورده‌کارى کۆبوونه‌وه‌ى نێوانیان خرایه ڕوو.
ێچیرڤان بارزانى له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا گوتى، ئه‌ڵمانیا له زۆر بوار هاوکارى هه‌رێمى کوردستان بووه و به هاوکارى ئه‌وان چاکسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌کرێن و ڕووبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵى ده‌بینه‌وه.
هه‌روه‌ک دووپاتى له‌وه کرده‌وه که ئه‌ڵمانیا هاوکارى ئێزدییه‌کانى کردووه و چه‌ندان که‌س له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌وان ڕزگار کران.
سه‌رۆک وه‌زیرانى هەرێمی کوردستان گوتى، ده‌رگامان کراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌ڵمانیا بێنه کوردستان و کار بکه‌ن. ڕوونیشى کرده‌وه که له کۆبوونه‌وه‌که‌دا چه‌ندان پرس تاوتوێ کراوه و پێکهێنانى حکوومه‌تى عێراق یه‌کێک بووه له ته‌وه‌ره‌کان.
هایکۆ ماس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا ش له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا گوتى، پشتیوانى سه‌ربازیمان پێشکه‌شى کوردستان کردووه و به‌رده‌وام ده‌بین، چونکه ده‌مانه‌وێ سه‌قامگیرى له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بێت.
ڕوونیشى کرده‌وه که گرنگه لامان پاشماوه‌کانى داعش له‌و سنووره نه‌مێنن و گه‌شبینین دۆخى ناوچه‌که به‌ره‌و باشى ده‌ڕوات.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌مە گه‌یشته هه‌ولێر.