کانونی دوھەم 13, 2019 10:28 Asia/Tehran
  • سەعدوڵلا مەسعوودییان سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی وردیاتیی سەفەری زەریف بۆ هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند

سەعدوڵلا مەسعوودییان سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لە وتووێژ لەگەڵ کوردپرێس دیدار و وتووێژ لەگەڵ ڕێبەرانی دەوڵەتی و پارتە سیاسییەکان و بەشداری لە کۆبوونەوەی ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق لە سلێمانی بە گرینگترین بەرنامەکانی "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەر بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

سەعدوڵلا مەسعوودییان سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لە وتووێژ لەگەڵ کوردپرێس ڕایگەیاند: محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە (٢٣ی سەرماوەز) سەردانی ئێراق دەکات و لەو سەفەرەدا بە دیدار و وتوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق لە بەغدا، سەردانی پێنج شاری ئەم وڵاتەیش دەکات کە ئێران کۆنسولخانەی تێدا هەیە، لەوان هەولێر و سلێمانی.

مەسعوودیان سەبارەت بە بەرنامەکانی وەزیری دەرەوەی  ئێران لە سەفەری بۆ هەرێمی کوردستان وتی: وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەولێر و سلێمانی لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سیاسی دیدار و وتوێژی دەبێ و دیدار لەگەڵ ڕێبەرانی پارتە سیاسییە سەرەکییەکانی هەرێمیش بەشێک لە پلانی سەفەرەی زەریف دەبێ.

ناوبراو بەشداری لە کۆبوونەوەی گەورەیی ئابووریی ئێران و هەرێمی کوردستان" لە سلێمانی بە یەکێکی دیکە لە بەرنامە گرینگەکانی زەریف لەو سەفەرەدا راگەیاند و وتی: بڕیارە کۆبوونەوەیەک بە ناوی "کۆبوونەوەی ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان" لە هۆتێل میلینیۆم"ی شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی سەدان بازرگانی شارە جۆربەجۆرەکانی ئێراق لەوان لە پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا، سەلاحەدین، هەولێر، دهۆک، سلێمانی و کەرکووکەوە بەڕێوە بچێ.

سەعدوڵلا مەسعوودییان سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ڕاشیگەیاند کە هەموو بازرگانانی چالاک و بنیاتنەر لە پێوەندیی بازرگانیی ئێران  وهەرێمی کوردستان لەو کۆبوونەوەیەکەدا کە بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوە دەچێ، بەشدار دەبن.