کارەدەستێکی یەکێتیی نیشتمانی باسی کرد لە ئامادە بوونی سێ هەزار سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان .
بەرپرسی پێکهاتەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە ناوچەی ئامێدیی لە پارێزگای دهوک وتی کە گواستنەوەی سەربازانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە شێوەی ئاشکرا ئەنجام دەبێت و تا ئێستا سێ هەزار کەس لەوان لە ناوچە جوراوجورەکانی هەرێم جێگیر بوونە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس هاوار ئامێدی لە وتووێژ لە گەڵ ماڵپەڕی هەواڵی ئێس ئێن ئێن ڕایگەیاند کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا 300 هێزی ئەرتەشی تورکیا بە کەرەستە و چەک و چوڵی قورس چوونەتە ناو ناوچەگەلی سنووری باکووری هەرێمی کوردستان بۆ وێنە ناوچەکانی بامرنی ئامیدی دیرەلوک و کانی ماسی لە پارێزگای دهوک . بەرپرسی پێکهاتەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە ناوچەی ئامێدی لە پارێزگای دهوک وتیشی کە ئەرتەشی تورکیا گواستنەوەی هێزەکانی خۆی و چەکە قورسەکانی لە هەرێمی کوردستان بە شێوەی ئاشکرا ئەنجام ئەدات و تا ئێستا سێ هەزار هێزی تورکیا لەو ناوچەگەلە جێگیر بوونە . هاوار ئامێدی جەختی کرد کە دامەزراندنی سەربازانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە هۆی شەڕ بە ژی پەکەکە ئەنجام نابێت چۆنکوو لە ناوچەکانی شەنگال و پارێزگای نیەنەوا ، هێزەکانی پەکەکە ئامادە نینن بە ڵام ئەرتەشی تورکیا لەو ناوچەگەلە جێگیر بوونە و دەست ئەدەنە جم و جوڵی سەربازی .