کانونی دوھەم 15, 2019 13:09 Asia/Tehran
  • تەبایی نێوان یەکێتی و پارتی لە سەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێم

ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی پاش کۆبوونەوە لە هەولێر، لە سەر وەڕێخستنی لێژنەیەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان گەیشتنە تەبایی.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ ئەندامانی باڵای مەکتەبە سیاسییەکانی یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق، ڕۆژی دووشەممەر کۆبوونەوەیەکیان لە هەولێر بەڕێوە برد سەبارەت بە پرسەکانی نێوان دوو لایەن و هەروەها مەسەلەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.

پاش ئەو کۆبوونەوەیە، مەحمود محەممەد وتەبێژی پارتی دیموکرات و سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی، لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا ئەنجامی کۆبوونەوەیەکیان ڕاگەیاند.

مەحمود محەممەد  لەم بارەوە وتی کە دوو لایەن گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە بە هاوکاریی یەکتری کارنامەیەکی باشتریان دەبێ و  دەبێ لەسەر هەندێ پرسی دیکەی وەک چۆنیەتیی پێوەندی لە گەڵ بەغدا و مەسەلەی کەرکووکش دانوستان بکەن و لە قۆناغێ هەنووکەی هەرێمی کوردستانیشدا نابێ ئەوەندە مەلەسەی زۆرینە و کەمینە زەق بکرێتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە"ـیش وتی کە کێشە و ناکۆکیی نێوان دوو ئەم دوو پارتە ئەوەندە قووڵ نەبووە و بە چەن کاژێر دانوستان گەیشتوونەتە تەبایی لە سەر چارەسەر کردنی کێشەکان.

بەردەوام بوونی ئەو دانوستانانەیش لەو خاڵانەیە کە دوو لایەن ڕێککەوتنیان لە سەر کردووە.