کانونی دوھەم 15, 2019 16:16 Asia/Tehran
  • زەریف لە هەولێر : پێوەندی ئابووریی ئێران و ناوچەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕوو لە گەشەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران پێوەندی ئابووریی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراقی ڕوولەگەشە وەسف کرد .

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوژی سێ شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ نێچیروان بارزانی   سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر وتی : پێوەندی تاران و بەغدا و هەرێمی کوردستانی ئێراق، کۆن و بێ وێنە و کاریگەرە و لە بواری ئابووری و بازرگانی ڕوو لە گەشەیە.

نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش وتی : بردنەسر و پەرەی پێوەندی لەگەڵ  تاران لە بواری جۆربەجۆر لەوان ئابووری و بازرگانی بەشێک لە سیاسەتەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراقە.

بارزانی بە ئاماژەدان بە داکۆکی و پشتیوانی  ئێران لە ناوچەی هەرێمی کوردستان  لە کاتی پەلاماری تیرۆریستانی داعش  بۆ ئەم ناوچەیە وتیشی :  خەڵکی کوردستانی ئێراق  هیچکات  ئەم داکۆکیانە لە بیر ناکەن  .

زەریف و بارزانی هەروەها  لەسەر گرینگایەتی  بووژاندنەوەی توکمەوتەواوی  ئاشتی ،سەقام و ئاسایش لە ناوچە پێداگرییان کرد  .

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ  مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق دیدار و وتووێژی کرد  .

 وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەردانی هەرێمی کردووە ئەمرۆ سێ شەممە لەگەڵ  مەسرور بارزانی  ڕاوێژکاری ئاسایشی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش  دیدار و وتووێژی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بە مەبەستی  چاوپێکەوتن لەگەڵ  کاربەدەستانی ئێراقی و ئامادەبوون لە سێ  کۆبوونەوەی بازرگانی چالاکانی ئابووری کەرتی تایبەتی دوو وڵات لە بەغدا، سلێمانی و کەربەلا گەیشتە ئێراق  .

زەریف لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ  بەرهەم ساڵح  سەرۆک کۆمار، عادل عەبدولمەهدی  سەروک وەزیران و محەممەد حەلبوسی  سەرۆکیپەرلەمان،  محەممەد عەلی  حەکیم وەزیری دەرەوە، سەید عەمار حەکیم  سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، شێخ ئەکرەم کەعبی  سکرتێری گشتی  بزووتنەوەی نوجەبا  و هادی عامری  سەرۆکی فراکسیۆنی بەنا،ی ئێراق دیدار و لە کۆبوونەوەی مەزنی چالاکانی  ئابووریی ئێران و ئێراق لە بەغدا وتووێژی کردووە.