وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ مەسعوود بارزانی دیداری کرد
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کە سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە لەگەڵ ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان دیدار و وتووێژی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس بە گێڕانەوە لە رووداو، ژان ئیڤو لودێریان ئەمڕۆ سێ شەممە بیست و پێنجەمی بەفرانبار واتە پازدەی ژانیڤەری ، لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکرات دیدار و وتووێژی کرد.
ئەم چاوپێکەوتنە بە ئامادەبوونی باڵوێزی فەرەنسا لە ئێراق، سەرکونسوڵی ئەم وڵاتە لە هەولێر و ژومارێک لە دیپلوماتەکانی ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو.
بەهێزکردنی پێوەندی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و دەوری فەرەنسا لە قۆناخی دوا داعش لە ناوچە و بنیات نانی ناوچەکانی ئازاد کراوە لە دەستی داعش، لە تەوەرەکانی سەرەکی وتووێژەکانی ئەم چاوپێکەوتنە ڕەگەیەندراوە.
لۆدێریان هەروەها چاوپێکەوتنی جیاجیای کرد لەگەڵ مەسرور بارزانی بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەربژاری پارتی دیمۆکرات بۆ بەدەست خستنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی داهاتووی هەرێم.