پێداگری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دادگوستەری عێراق
کانونی دوھەم 18, 2019 17:04 Asia/Tehran
نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە جەختیکردەوە لەسەر وەفاداری ئەو پارتە بە وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دادگوستەری عێراق وەکوو مافێک لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێسەوە جەمال شوکور لە وتووێژی ڕۆژنامەوانی دا بە باسکردنی ئەمەی هیچ چەشنە ڕێککەوتنێک لە نێوان پارتی و یەکێتی لە بارەی دیاری کردنیی بەربژاری سەربەخۆ بۆ وەرگرتنی وەزارەتی دادگوستەری عێراق بەڕێوە نەچووە، گوتی: یەکێتی هەروا پێبەندی پۆستی وەزارەتی دادگوستەری عێراقە وەکوو ئیستێحقاقی هەڵبژاردنیی. پارتە سیاسییەکان لە عێراق هێشتایش لە بارەی بەربژارەکانی وەزارەتخانەکانی نێو خۆ، بەرەڤانی و دادگوستەری لە کابینەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێککەوتنیان دەست نەخستووە .