کانونی دوھەم 27, 2019 12:36 Asia/Tehran
  • بەغدا تەقەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە ناڕازییانی ئێراقی ئیدانە کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئێراق، تەقەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە شاروومەندانی هەرێمی کوردستانی ئیدانە کرد کە ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو بەرامبەر بە بوونی بنکەی سەربازیی تورکیا لە پارێزگای دهۆک لە ناوچەی کوردستانی ئێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ وەزارەتی دەرەوەی ئێراق شەوی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک تەقەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە شاروومەندانی ئێراقی لە ناوچەی شیلادزێ هەڵکەوتوو لە پارێزگای دهۆک و کوژرا و بریندار بوونی ژمارێک لەوانی ئیدانە کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئێراق جەختی کرد بەم زوانە باڵوێزی تورکیا لە بەغدا بانگ دەکات بۆ ئەوەی سەبارەت بەو جەنایەتە شیکاری بکات.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندان/ ٢٦ی ژانڤییە، دانیشتوانی ناوچەی شیلادزێی سەر بە پارێزگای دهۆک لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو پەلامارە ئاسمانیانەی  کرایە سەر هەرێمی کوردستان و بووە هۆی گیان لە دەست دان و بریندار بوونی خەڵکی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان، دەستیان دایە خۆپیشاندان و بە پەلاماردانی بنکە سەربازییەکەی تورکیا لەو ناوچەیە لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی سەقامگیر لەو نێو ئەو بنکەیە تێکهەڵچوون ولە ئاکامدا لانیکەم دوو تانک و چوار ئۆتۆمبیلی زرێی و کەرستە جەنگییەکانی نێو ئەو بنکەیان ئاور تێبەردا.

ناڕازییان خوازیاری چوونەدەری هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان و هەروەها کۆتایی هاتنی پەلامارە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی ئێراق بوون.

لەهەمبەردا هێزە سەربازییەکانی تورکیاش تەقەیان لە شاروومەندانی هەرێمی کردستان کردووە.

لەو ڕووداوەدا دوو شاروومەندی شیلادزێ گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بریندار بوون.

شایانی ئاماژەیە لەو شەڕ و پێکدادانانەدا هێزە ئەمنییەکانی دهۆک کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراقن ، دەستیان کردە بەرەڤانی کردن لە هێزە سەربازییەکانی تورکیا و ئێستایش ڕەوشی ناوچەکە هێور بۆتەوە و شەڕ و پێکدادان کۆتایی هاتووە.

 

سەرپەیڤ