سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: چوار ساڵی داهاتوو یه‌کگرتوو ئۆپۆزسیۆنێکی کاریگه‌ر ده‌بێت
ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگه‌یاند که حزبه‌که‌ی ئه‌زمونێکی تایبه‌ته و کۆپی هیچ لایه‌ک و لایه‌نێک نییه و نابێ، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که حزبه‌که‌ی چوار ساڵی داهاتوو ئۆپۆزسیۆنێکی کاریگه‌ر ده‌بێت له گۆڕەپانی سیاسی و چاودێری حکومه‌ت ده‌کات.
بە پێی راپۆرتی وێستگە نیوز ، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌که‌ی، دوێنێ یه‌کشه‌ممه 10ی شوباتی 2019 سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له میانه‌ی به‌شداری کردنی له ئاهه‌نگی 25 ساڵه‌ی راگه‌یاندنی حزبه‌که‌ی له سلێمانی، رایگه‌یاند که "یه‌کگرتوو ئه‌زمونێکی تایبه‌ته کۆپی هیچ لایه‌ک و لایه‌نێک نییه و نابێ".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین وتی: "یه‌کگرتوو به تایبه‌تمه‌ندی خۆی ده‌مێنێته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێ و چوار ساڵی داهاتووی ئۆپۆزسیۆنێکی کاریگه‌ر ده‌بێت له ساحه‌ی سیاسی و چاودێری حکومه‌ت ده‌کات".له‌به‌شێکی تری وته‌کانیدا ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو جه‌ختی کرده‌وه که "تا ئێستاش کۆمه‌ڵگا و ساحه‌ی سیاسی پێویستی به کار و کردار و بیر و باوه‌ڕه‌کانی یه‌کگرتووه‌کانه، پێویسته یه‌کگرتوه‌کان زیاتر له جاران خه‌می گیروگرفته‌کان بخۆن و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه"
.
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستاندا که 30ی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان دووچاری پاشه‌کشه‌یه‌کی به‌رچاو هات و ژماره‌ی کورسییه‌کانی له 10 کورسییه‌وه دابه‌زی بۆ 5 کورسی په‌رله‌مان.