شوبات 12, 2019 16:47 Asia/Tehran
  • ڕەت کرانی گوێزرانەوەی یەکە گەلێک لە هێزی پیشمەرگە بۆ پاڕێزگەی ئەنبار

ئەمینداری گشتیی وەزاڕەتی پیشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە هەرجۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان بەغدا - هەولێر لە بارەی گوێزرانەوە یەکەگەلێک لە هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناوچەگەلێک لە پارێزگەی ئەنبار وتی کە هیچ زانیاریکی لەمبارەو ە نیە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی " ئەلمەدار" جەبار یاوەر لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانی داوتی: وەزاڕەتی پێشمەرگە هیچ جۆرە زانیاریکی لەبارەی نێردرانی پێشمەرگەکان بۆ هەرناوچەیەک لە عێراق لەوان پارێزگەی ئەنبار نیە وڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لەم بارەوە ڕەت دەکاتەوە. شایانی باسە کە سەرچاویەکی ئاگا لە پاڕیزگەی ئەنبار پێشتر لە نێردرانی دوویەکەی پێشمەرگە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو بۆ پارێزگەی ئەنبار هەواڵی دا ولە شارەکانی ڕومادی وناوچەی ئەلعامریە لە باشووری شاری فەلوجە سەقامگیر کراون.