پارتى و یه‌کێتى ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیان ئاشکرا کرد
شوبات 15, 2019 18:18 Asia/Tehran
له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا، هه‌ریه‌ک له وته‌بێژى پارتى دیموکراتى کوردستان، مه‌حموود محه‌ممه‌د و وته‌بێژى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌کته‌بى سیاسى هه‌ردوولایان خسته‌ڕوو.
له ده‌ستپێکى کۆنگره‌که‌دا، مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژى پارتى رایگه‌یاند، هەردوو حزب بە حوکمی مێژوو و خەبات، هەست بە بەرپرسیارەتی دەکەن و له هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کاندان.
ناوبراو گوتیشى: "تەواوی کێشەکانمان کە هاوپەیوەندن بە پێکهێنانی حکومه‌ت، سەرۆکایەتی هەرێم و کەرکووک چارەسەر کراوە".
مەحمود محەممەد هه‌روه‌ها گوتى: "ئەم رەشنووسەی کە ئامادەکراوە سبەی لە لایەن یەکێتی و پارتییه‌وه دانووستانى لەسەر دەکرێت و دواتر ئەگەر پەسەند کرا، لە مەراسیمێکدا واژۆ دەکرێت".