وته‌بێژی پارتی: له‌گه‌ڵ یه‌کێتی رێککه‌وتین
وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند که له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و پرسی که‌رکوک گه‌یشتنه رێککه‌وتن.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی وێستگە نیوز ، کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له سلێمانی کۆتایی هات، دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ش هه‌ریه‌ک له مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌کێتی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانییان سازکرد.
له‌سه‌ره‌تای کۆنگره‌که‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان رایگه‌یاند که ئه‌مڕۆ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی پێشوازی کرد له وه‌فدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر رێکه‌وتننامه‌ی سیاسی بۆ ساڵانی ئاینده وه‌کو چوارچێوه‌ی پێکه‌وه ئیش‌کردن.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وتی: "له زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خاڵه‌کان ئێمه ته‌وافوقمان هه‌بوو، هاوده‌نگ و هاوڕابووین و ئه‌مڕۆ خرایه‌به‌رده‌ستی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی که په‌یوه‌ندی به که‌رکوک و مه‌سه‌له‌کانی تره‌وه هه‌بوو".
وتیشی: "بڕیارماندا که پارتی و یه‌کێتی به ته‌وافوق کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و سیغه‌ی کۆتایی ده‌به‌ینه‌وه به‌رده‌م مه‌کته‌بی سیاسی بۆ ئیمزاکردن و وه‌رگرتنی بۆچوونی ئه‌ندامانی تری مه‌کته‌بی سیاسی".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که "سبه‌ینێ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی کۆده‌بێته‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر رێکه‌وتنه‌که و به‌دڵنیایه‌وه 18ی مانگ یه‌کێتی به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات و پرسه‌کانی تر که به‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی په‌رله‌ماندا دێت".
لای خۆیه‌وه مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند که "له روانگه‌ی به‌خه‌مه‌وه‌بوونی بارودۆخه‌که که ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای کوردستان زۆر هه‌ستیاره و له قۆناغێکداین که پێویستی به په‌له‌کردن هه‌یه له بڕیاردان و پارتی و یه‌کێتی هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌که‌ن، به‌سوپاسه‌وه پێشتر توانرا که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت و ئه‌مڕۆش ئه‌وه‌ی که مابوو به ته‌وافوق چاره‌سه‌رمان کرد".
مه‌حمود محه‌مه‌د وتی: "هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندن به مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی حکومه‌ت، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و که‌رکوک به ته‌وافوق چاره‌سه‌ر ده‌کرێن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که "به‌یانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی کۆده‌بنه‌وه و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و ره‌شنووسه ده‌ده‌ن که ئاماده‌کراوه و ئێمه وه‌ک پارتی کۆتاییمان پێهێناوه و له رێوڕه‌سمێکدا ئه‌و رێککه‌وتنه ئیمزا ده‌که‌ین".
وتیشی: "پارتی بە پاکێجی یه‌کێتی بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی هه‌رێم و که‌رکوک و به‌غدا یه‌ک پاکێج بێت رازی نه‌بووه، و یه‌کێتیش به پاکێجی پارتی رازی نه‌بووه، له ئه‌نجامی گفتوگۆ گه‌یشتوونه‌ته دیدگایه‌کی هاوبه‌ش بۆ رێککه‌وتن".