شوبات 17, 2019 19:09 Asia/Tehran
  • لێکدانەوەی پەیوەندیە سنووریەکانی ناوچەی سەردەشتی ئێران و سلێمانیەی ئێراق

دانیشتنی هاوبەشی فەرماندەرانی سنووروانی ناوچەی سەردەشت لە باکووری ئێران و پارێزگای سلێمانی ئێراق بە ئامانجی پەرەی ئاسایش پاوەجێی بەڕێوە چوو .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی  هەواڵدەری مێهر  لە دانیشتنی  هاوبەشی  فەرماندەرانی سنووروانی  ناوچەی سەردەشت  لە باکووری  ڕۆژئاوای ئێران  و پارێزگای سلێمکانی  کە لە شاری  ورمێ بەڕێوە چوو  سەرهەنگ  ئیسماعیلی  فەرماندەری هەنگی  سنووریی  سەردەشتی  پارێزگا  جەختی کرد لەسەر   پەرەی هاوکاریە سنووریەکانی  ئێران و ئێراق.  ئیسماعیلی وتیشی  بە سەرنج بە  جم و جوڵەکان  و پیلانی دوژمنان  پێویستە  ئاستی   هاوکاری سنووری  نێوان  ئێران و ئێراق   پەرەی پێی بدرێت .  سەرتیپ  عەمید فەخرئەدین  کەڵانتەری سنووری  ئێراق  لە پارێزگای  سلێمانیش  خوازیاری پەرەی دوو لایەنە  و لەناو چیوونی  کێشەکان  لە سنوورە هاوبەشەکان بوو . لە کۆتایی  ئەو دانیشتنە هاوبەشەدا  دوو لایەن  بۆ پەرەی پەیوەندیەکان لێکگەیننامەیان واژۆ کرد   ئێران و ئێراق  نزیکەی  هەزارو 458  کیلومەتر  هێڵی سنووری  هاوبەشیان هەیە .