راوێژکارى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق: متمانه‌یه‌کى به‌هێز له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه
شوبات 19, 2019 21:29 Asia/Tehran
عه‌بدولکه‌ریم هاشم مسته‌فا، راوێژکارى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق راگه‌یاند، له ئێستادا متمانه‌یه‌کى به‌هێز له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه.
راوێژکارى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، له په‌راوێزى کۆڕبه‌ندى "ڤاڵدا"ى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، گوتى: "په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا زۆر باشه و به بڕواى من په‌یوه‌ندییه‌کانیان له باشترین ئاستدایه".گوتیشى: "ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کى پته‌و و باڵا دانراوون و متمانه‌ش بنه‌ماى هه‌موو کارێکه".هه‌روه‌ها گوتى: "ناڵێم کێشه‌کان کۆتای‌یان هاتووه. هه‌میشه‌ش به‌شێک له کێشه بچووکه‌کان ده‌مێنن. ئێستا متمانه‌یه‌کى به‌هێز هه‌یه. به‌ڵام له تواناشدایه کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن".