شوبات 20, 2019 16:32 Asia/Tehran
  • مەسرور بارزانی خوازیاری هەوڵی زیاتری ئوروپا بوو بەمەبەستی گەڕانەوەی ئاوارەکان

مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانی عێراق خوازیاری هەوڵی زیاتری بەلژیک و ئوروپا بوو بەمەبەستی گەڕانەوەی ئاوارەکان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس؛ "مەسرور بارزانی" ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ "ئەلەکساندر دو کرو"یاریدەری سەرۆک وەزیرانی بەلژیک دیداری کرد.

بارزانی لەو چاوپێکەوتنەدا خوازیاری هاوکاری زیاتری بەلژیک و یەکێتی ئوروپا بوو لەپێناو بنیات نانەوەی ناوچە شەڕلێدراوەکانی عێراق و گەڕانەوەی ئاوارەکانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان بۆ شوێن و ناوچە سەرەکییەکانی خۆیان.

بارزانی و دو کرو لەبارەی دواگۆڕانکاریەکانی ناوچەو بەرەنگاربوونەوەی ترۆر، پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان وتووێژیان کرد.

یاریدەری سەرۆک وەزیرانی بەلژیکیش وتی کە ئامانجی ناوبراو لەو سەفەرە، لێکدانەوەی دۆخ و پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستانە.

دو کرو لەسەفەر بۆ هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دیدار و وتووێژی کرد.