ئادار 12, 2019 12:54 Asia/Tehran
  • قازانجی ٢٠٠ ملوێن دۆلاری داناگاز لە سەرمایەنانەوەی تازەی خۆی لە هەرێمی کوردستان

کۆمپانیای داناگاز رایگەیاند چاوەڕێی ئەوە دەکات لە سەرمایەنانەوەی تازەی ئەم کۆمپانیایە لە کێڵگەکانی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان ٢٠٠ ملوێن دۆلار بە دەست بێنێ.

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس؛ ئەمدواییە کۆمپانیای داناگاز و کۆنسێرسیۆنی پرێل ڕێککەوتننامەیەکیان بۆ گەشەپێدانی کێلگە گازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ واژۆ و مۆر کرد. ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاندوە کە کاریگەریی ئابووریی ئەم ڕێککەوتننامەیە ساڵی ٢٠٢١ خۆی دەردەخات.

ڕۆژنامەی ئێلێکترۆنیکی "نەشناڵ ئیمارات" راپۆرتی دا "پاتریک ئێلمانوارد" بەڕێوەبەری گشتیی داناگاز، سەرمایەدانەری سەرەکی لە پیشەسازیی گازی هەرێمی کوردستان وتوویەتی ئەم کۆمپانیایە چاوەڕێ ئەوە دەکات لەو سەرمایەی کە لە کێڵگە گازییەکانی هەرێمی کوردستان دەینێتەوە، لە نێوان ١٧٥ تا ٢٠٠ ملوێن دۆلار قازانجی بە نسیب ببێ.

کۆمپانیای داناگاز و کۆنسێرسیۆمی هاوپێوەند بە ڕادەی ٧٠٠ ملوێن دۆلار لە دوو کێڵگەی گازیی خورمور و چەمچەماڵ سەرمایەیان ناوەتەوە. ئەوان چاوەڕێی ئەوە دەکەن ڕادەی ئەو گازە سرووشتییەی لەو کێڵگانە بە دەست دێ ٦٣% یان ٢٥٠ ملوێن فوتی چوارپاڵوو لە ڕۆژ زیاتر ببێ و ڕادەی گازی سرووشتی بە دەست هاتوو لە هەرێمی کوردستان تا ساڵی ٢٠٢٢ بگاتە ڕۆژانەی ٩٠٠ ملوێن فوتی چوارپاڵوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیار و شەشسەد ملوێن دۆلار لە گۆڕەپانی گازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستان سەرمایە نراوەتەوە.