کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق پشێوی تێکەوت
دوای ناڕه‌زایی فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان پشێوی دروستبوو ، و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای له فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ کرد دانیشتنەکە جێبهێڵن. فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌ندامیان له لیژنه‌کانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ، سامانه سروشتیه‌کان، دارایی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و بەهۆیەوە پشێوی له دانیشتنی په‌رله‌مان دروستبوو.
"کازم فاروق" سه‌رۆکى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له دانیشتنى په‌رله‌مانى هەرێمی کوردستان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر لیژنه هه‌میشه‌ییه‌کانى په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند، له دابه‌شکردنى لیژنه‌کانى په‌رله‌ماندا په‌یڕه‌وى ناوخۆ پێشێلکراوه.
کازم فاروق رایگه‌یاند: "بۆیه ڕێگه نادرێت ئه‌نداممان له لیژنه‌ى داراییدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوون بۆ گه‌نده‌ڵییه‌کانى وه‌زاره‌تى دارایى نه‌که‌ین".
پێش ده‌ستپێکردنى دانیشتنى په‌رله‌مانى هەرێمی کوردستان، سیپان ئامێدى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دورخسته‌وه‌ى فراکسیۆنه‌که‌یان له لایه‌ن ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه له لیژنه‌ى دارایى و سامانه سروشتیه‌کان، به ئامانجى ئاگادارنه‌بونیانه له به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵیه‌کان و تاڵان کردنى سه‌روه‌ت و سامانى وڵات.
رۆژى یه‌کشه‌ممه10ى ئازارى 2019 له دواى کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کان ئه‌ندامانى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان دیاریکران.
به پێى کۆنوسى په‌سه‌ندکردنه‌که له زۆربه‌ى لیژنه‌کاندا پارتى و سۆشیالیست پێکه‌وه زۆرینه‌ى ئه‌ندامه‌کانیان به ده‌ستهێنا که له کۆى لیژنه‌کاندا 69 کورسییان به ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها یه‌کێتى 30 ئه‌ندامى له‌سه‌رجه‌م لیژنه‌کاندا ده‌بێت و کۆمه‌ڵ 11 ئه‌ندامى هه‌یه.
هاوکات، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش 18 ئه‌ندامى به ده‌ستهێناوه و نه‌وه‌ى نوێش له سه‌رجه‌م لیژنه‌کاندا جگه له لیژنه‌ى پێشمه‌رگه و دارایى و سامانه سروشتییه‌کان یه‌کى یه‌ک ئه‌ندامى هه‌یه.
یه‌کگرتوو له به‌شێک له لیژنه‌کاندا به یه‌ک ئه‌ندام به‌شدارن و ئه‌مه جگه له‌وه‌ى تورکمان و مه‌سیحى و ئازادى له چه‌ند لیژنه‌یکدا ئه‌ندامیان هه‌یه.
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان 15 لیژنەی هەیە .