نێچیرڤان بارزانی: لە دوای کۆچی دوایی مام جەلال دۆخی یەکێتی ئاڵۆز بووە
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆک وهزیرانی ههرێمی کوردستانی ئیراق رایگهیاند، لە دوای کۆچی دوایی مام جەلال دۆخی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاڵۆز بووە و یەکێتی لە ناوخۆیدا خەریکی دابەش کردنی پۆستەکانە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان له چاوپێکهوتنێکی لهگهڵ پێگهی ئهلیکترۆنی ئەلمۆنتیۆر رایگەیاند، لە دوای کۆچی دوایی مام جەلال دۆخی یەکێتی ئاڵۆز بووە. بەسەر چەند بەشێک دابەش بوون. پارتیش ناچارە گفتوگۆ لەگەڵ هەموویان بکات. ئەمەش ئاستەنگی لەبەردەم پرۆسەکان دروست کردووە.
ناوبراو وتیشی: یەکێتی هەست دەکات بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی زیاتر لە ئیستیحقاقی خۆی وەرگرتووە. ئەوان داوای پۆستی زیاتر دەکەن.
سەرۆکی حکومەتی کوردستانی ئێراق وتیشی: یەکێتی هاوبەشێکی راستەقینەیه. گەشبینن بەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا کابینەی نوێ پێک بهێنرێت.
نێچیرڤان بارزانی لە درێژەی لێدوانەکەیدا داوای لە کوردی سوریایش کرد که پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دیمەشق بەرەوپێش ببەن و روو لە دیمەشق بکەن.
ناوبراو وتیشی: پێویسته گفتوگۆکان لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو دەست پێ بکەن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سهرۆک وهزیرانی ههرێمی کوردستان روونی کردەوە؛ بۆ هەرێمی کوردستان گرینگە دراوسێیەکی ئارامی هەبێت.