قوباد تاڵه‌بانی: به حوکمڕانی باش ده‌توانین هه‌ڵه‌بجه بکه‌ینه نمونه
جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند که له 31 ساڵه‌ی یادی کیمیاباراندا هه‌وڵ و کۆششمان بۆ کردنه‌وه‌ی زیاتری شاره‌که‌یه له‌رێگه‌ی به‌فه‌رمیکردنی خاڵه سنورییه‌کانی و به‌ستنه‌وه‌شی به‌گه‌رمیانه‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که به حوکمڕانی باش ده‌توانن هه‌ڵه‌بجه بکه‌نه نمونه.
بە پێی راپۆری وێستگە نیوز ، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نووسی: "به‌ر له 31 ساڵ رژێمی به‌عس ویستی به ژه‌هرباران هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر نه‌خشه بسڕێته‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا ئه‌م شاره چواره‌م پارێزگای هه‌رێمی کوردستانه‌و له‌ریزی پێشه‌وه‌ی گرنگی پێدانی ئاوه‌دانی و په‌ره‌پێدانه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه که "له‌ئێستاشدا و له 31 ساڵه‌ی یادی کیمیاباراندا هه‌وڵ و کۆششمان بۆ کردنه‌وه‌ی زیاتری شاره‌که‌یه له‌رێگه‌ی به‌فه‌رمیکردنی خاڵه سنورییه‌کانی و به‌ستنه‌وه‌شی به‌گه‌رمیانه‌وه".
جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان روونیشیکرده‌وه که "له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری له هه‌ڵه‌بجه، هه‌نگاوێک زیاتر له ساڕێژکردنی برینه‌کانی نزیک ده‌بینه‌وه".
راشیگه‌یاند که "هه‌ر به‌خزمه‌ت و ئاوه‌دانی و حوکمڕانی باش ده‌توانین ئه‌م شاره له کیمیابارانکراو و وێرانه‌وه بکه‌ینه نمونه و چیرۆکێک بۆ سه‌رکه‌وتن، دوور له کێشه‌و ململانێی نه‌زۆک که جگه له ماڵوێرانی و کات به فیڕۆدان هیچیتری لێ به‌رهه‌م نایه‌ت".
له رۆژی 16ی ئازاری 1988 دا و له کۆتاییه‌کانی شەڕی داسەپاوی عیراق بەسەرئێراندا، حکومه‌تی ئه‌و کاته‌ی عیراق به بۆمبی کیمیایی بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کرد و به‌هۆی بۆردومان و گازی کیمیاییه‌وه پێنج هه‌زار کەس شه‌هید و زیاتر له 15 هه‌زار کەسیش برینداربوون.