ئادار 18, 2019 10:46 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو لەشکەری عێراقی لە لێکدانی نێوان سوپای عێراق و یەبەشە

ئێوارەی یەکشەممە رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە نێوان هێزێکی سوپای عێراق و یەکینەکانی پاراستنی شنگال( یەبەشە) سەر بە پەکەکە لە باکوری شارۆکەی شنگال رووی دا و بەوهۆیەوە دوو سەربازی عێراقی کوژران و پێنج کەس هێزەکانی یەپەشە بیرندار بوونە .

 

 

یەکینەکانی پاراستنی شنگال یەکەیەکی چەکدارییە لەلایەن پەکەکەوە لە ژمارەیەک لە  ئێزیدییەکانی ناوچەی شنگال و دەوروبەری پێک هاتووە، ئەوان لە دوای هێرشی داعش بۆ سەر ناوچەکە بە پاڵپشتی پەکەکە و پەیەدە دەرکەوتن .

پێکدادانه‌که‌ له‌وه‌وه‌ دروستبووه‌ کاتێک هێزێکی یەکینەکانی یه‌به‌شه‌ ویستویانە بە بازگەی "تربکە"ی سەر سنوری نێوان عیراق و سوریادا تێپەڕببن، به‌ڵام شەڕ و تەقەکردن لە نێوان هەردوولا رویداوە .

لە لایەکی دیکه‌وه‌ میدیا عیراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن سوپای عیراق جوڵەی بە هێزی زیاتر کردوە و بەرە و شوێنی ڕوبەڕبونەوەکە رۆیشتون و فڕۆکەش بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوه‌ته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌هۆکاری شه‌ڕه‌که‌ فەهد حامد، قایمقامی قەزای شەنگال رایگه‌یاندوه‌: تائێستا هۆکاری دروستبوونی ئەم شەڕە دیار نییە، لێکۆڵینەوە لەسەر روداوەکە دەستپێکراوە، لەگەڵ هەردوولایەنی یەبەشە و هێزەکانی سوپای عیراق بۆ گەیشتن بە سەرەداوی هۆکاری ڕوداوەکە.

له‌به‌رامبه‌ریشدا خاڵ عەلی فەرماندەی حەشدی شەعبی لە شەنگال ئاشکرایکرد: جۆرە ئالۆزییەک لە نێوان هەردوولایەنەکە ڕویداوە و لەوانەیە هێزەکانی یەبەشە جوڵەیان کردبێت، دیار نییە جوڵەکەیان بەمەبەست بوە، یان نا، ئەوەی دیارە لایەنێک تەقەی کردوە و تا ئێستا دیار نییە کام لایەن دەستپێشخەری کردوە.

 

سەرپەیڤ