ئادار 18, 2019 18:32 Asia/Tehran
  • وشداری دان لەبارەی نەدرانی بودجەی هەرێمی کوردستان لە ئەگەری نەدرانی نەوت بە بەغدا

نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی عێراق وشداری ئەدەن کە لەئەگەری نەدرانی بارستای نەوتی دیاری کراو لە یاسای بودجەی ٢٠١٩ ی عێراق بەبەغدا ، بەرەبەشی هەرێمی کوردستان لە بودجە نادرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕوداوو ڕاپۆرتی دا کە کۆڕێک لە نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاندووە بە پێی ئەمەکە لە یاسای بودجەی ٢٠١٩ ی عێراق  دانی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بە دەوڵەتی ناوەندی عێراق، مەرجی دانی بەرەبەشی بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق دیاری کراوە، بەڵام هەتا ئێستاکە بە پێی دەسپێکرانی جێ بەجێ کرانی بودجە ، هیچ نەوتێک بۆ بەغدا نەنێردراوە. نوێنەرانی کورد وشداری ئەدەن کە لە ئەگەری درێژەی ئەم ڕەوتە ونەدرانی ڕادەی نەوتی دیاری کراو بە بەغدا ، بەرەبەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقیش لەلایەن دەوڵەتی ناوەندی نادرێت وئەم کارە ئابووری هەرێم لەگەڵ مەترسیی وزەخت وگوشار ڕووبەڕوو دەکاتەوە. لەلایەکی تربەشیر حەداد جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق وئەندامی فراکسیۆنی پارتی دێموکراتی کوردستان لە پەرلەمان ، پیداگری دەکات کە لەئەگەری نەدرانی نەوت بە بەغدایش دەوڵەتی عێراق بە پێی یاسا ناتوانێ بەرەبەشی بودجەی هەرێم بە شێوەی تۆکمە وتەواو بپچڕێنێت وبودجەی هاوپێوەند بە موچەی کارمەندان ، مۆچە بگیران وهێزەکانی پێشمەرگەی هەرێم دەدات . بە پێی ئەمە نوێنەرانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ، لەسە رپێویستی ڕادەس نەکرانی نەوت بە بەغدا ، بەپێی یاسای بودجە پیداگریان کردووە ووشداری دەدەن کە ئەگەر هەرێم بە پێی ڕێککەوتنەکان ویاسا"  وادەو بەڵێنەکانی خۆی جێ بەجێ نەکات ، دەوڵەتی عێراقیش دەتوانێ ، لە جێ بەجێ کردنی وادەو بەڵێنەکانی خۆی لە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ هەرێم ویاسا وڕێسای بودجەسەر هەڵبدات و دانی بەرەبەشی بودجەی هەرێم ببڕێت. بەرەبەشی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی ٢٠١٩ ی عێراق سەتی دوازدە پوینت شەست وحەوت بەرانبەر بە نۆ تریلیۆن دینار دیاری کراوه ومەرجی دانەکەیشی ناردنی نەوت لە لایەن هەولێر بۆ بەغدایە .