ئادار 19, 2019 16:35 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی سەتی سی سەفەری ئیرانییەکان بۆ کوردستانی ئێراق

کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق باسی گەشەی سەتی سی ئاماری سەفەری ئێرانییەکان بۆ ئەم ناوچەیەیان کرد لەسەرووبەندی جەژنی نەورۆز.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕوژی  سێ شەممەی ئیرنا،  زرار حسێن، بەڕێوەبەری گشتیی  دەروازەی سنووری  حاجی عومەران لە هەولێر لەم بارەوە  بە میدیاکانی وت  :  لە مانگی مارس دا شەست هەزار گەشتیاری  ئێرانی گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان  .

ناوبراو وتیشی :  دوای  لابردنی  پارەی بیست و پێنج هەزار دیناری  بو گەشتیارانی  ئێرانی بۆ ماوەی  دە ڕۆژ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراقەوە، هات و چوو بۆ ئەم ناوچەیە سەتی سی پەرەی سەندووە.

عەبدوڵڵا ساڵح ، بەڕێوەبەری گشتیی پێوەندی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش   وتی : پێوەندی مێژوویی  گەلی ئێران  و هەرێمی کوردستانی ئێراق بووەتە  هۆی ئەوەی هەتا  لە ڕۆژانی تایبەت   لەوان  چوونەدەر لە سنوورەکان و خەڵک لە ئێران بگەنە  کوردستانی ئێراق.

نەوروز هاوکات لەگەڵ ئێران  لە هەرێمی کوردستانی ئێراق و زۆرێک لە  ناوچەکانی دیکەی ئەم وڵاتە  جەژنێکی کەونارایی و خاوەن جێگە و پلەیەکی  جەماوەرییە و هەمووساڵێ  بە یەک یان چەند ڕۆژ پشوودانی ڕەسمی و جەژنی بەربڵاو هاوڕێ دەبێت .

سەرپەیڤ