سێ ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان راگەیاند
سێ سه‌رکرده‌ى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆیان له‌حزبه‌که‌یان ڕاگه‌یاندو هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌رێننه‌وه بۆ "نه‌بونى پڕۆژه‌یه‌کى سیاسى گشتگیر" له‌حزبه‌که‌دا.
ە پێی راپۆرتی " هاووڵاتی " ، له‌نامه‌یه‌کدا که ئاراسته‌ی خه‌ڵکی کوردستانیان کردووه، هه‌ریه‌که له‌سه‌لیم کۆیى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵ‌و لێپرسراوى ناوه‌ندى په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌و حزبه، سه‌عید هه‌رکى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تیو لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى 11ى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر، ئیسماعیل ڕه‌سوڵ لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى 3ى هه‌ولێرى کۆمه‌ڵ له‌نامه‌یه‌کدا ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆیان له‌و حزبه ڕاگه‌یاند.
له‌باره‌ى هۆکارى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌یان ئه‌و سێ سه‌رکرده‌یه‌ى کۆمه‌ڵ رایانگه‌یاندووه، "نه‌بونى پڕۆژه‌یه‌کى سیاسى گشتگیر، که خزمه‌ت به‌گشت چین‌و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگه بکات، جێبه‌جێنه‌کردنى ئه‌و بنه‌ما پیرۆزانه‌ى ئیسلام که بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌کرێ له‌نێو حزبدا".
ئه‌وان پێیانوایه تا ئێستا حزبه‌که‌یان خۆى یه‌کلایى نه‌کردۆته‌وه له‌وه‌ى به‌شداریى حکومه‌ت ده‌کات یاخود ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن.