حوزه‌یران 30, 2019 08:49 Asia/Tehran
  • ئێراق هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر سلێمانیی ئیدانە کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئێراق شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی "کورتک" سەر بە پارێزگای سلێمانی" لە باکووری هەرێمی کوردستان کە بووە هۆی کوژرانی ٤ کەس و بریندار بوونی ٤ کەسی دیکەی، ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ وەزارەتی دەرەوەی ئێراق لەو بەیاننامەیەدا،  پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر پارێزگای سلێمانی بە بنپێ کردنی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان لە قەڵەم دا و خوازیاری ڕێزدانران بۆ مافی دەسەڵاتدارێتیی ئێراق و کۆتایی هێنان بەو دەسدرێژکارییانە بوو.

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەوی پێنجشەممە ناوچەی "کورتک"یان لە پارێزگای سلێمانی بۆردومان کرد.

تورکیا لە ساڵانی ئەمدواییەدا بەردەوام بە بیانووی سەرکوت کردنی هێزەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) دەسدرێژی کردۆتە سەر خاکی ئێراق.

ئەو دەسدرێژییانە بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی دەوڵەتی ئێراق و وڵاتانی دیکەی جیهان بۆتەوە.

سەرپەیڤ