ته‌مووز 06, 2019 09:15 Asia/Tehran
  • هاتنە دەنگی داواکاری گشتیی عێراق لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

پەرلەمانتارێکی گۆڕان رایگەیاند: " داواکاری گشتیی عێراق دەستیکرد بە گرتنبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی ، سەبارەت بە دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران".

 

بە پێی راپۆرتی سپی مێدیا ، غالب محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی گۆران لەپەرلەمانی عێراق لە پۆستێکدا نووسیوویەتی " :دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ڕامگەیاند سکاڵا لەدژ حکومەتی هەرێم تۆمار ئەکەم لەبەرامبەر نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و گواستنەوەی ئەندامێکی داواکاری گشتی هەولێر، نوسراوێکم ئاراستەی داواکاری گشتی عێراق کرد کەهەستن بە جێبەجێکردنی دەستور و دەسەڵاتەکانی خۆیان و سکاڵا تۆماربکەن دژ بە حکومەتی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم و بەغداد، لەپێناو بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە هیچ گوناهێکیان نیە لەم بابەتەدا قوتیان ببڕێت، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا داواکاری گشتی وەڵامی داواکاریەکەی دامەو".

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان  ئەوەش دەخاتەڕوو کە بە هۆی ئەوەی "دادگا(ی هەولێر) توانای بڕیاردانی لەسەر بەرپرسانی باڵای حکومەت نیە، بۆیە لە قۆناغی دووەمدا سکاڵا ئەبەمە دادگای فیدراڵی، لەبەرئەوەی دادگای فیدراڵی عێراق ناتوانێت خۆی بێبەری بکات لەم کەیسەدا چونکە پێشتر لە داواکاری گشتی سکاڵا کراوە هیچ ڕێگایەکی ترنەماوە و هیچ پاساوێکیان بۆنامێنێتەوە".