ته‌مووز 13, 2019 14:56 Asia/Tehran
  • یەکیەتی نیشتمانیی : خۆپێشاندانەکەی کەرکوک پیلانگێڕانە و دنەدەرانەیە

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک جەختی کردەوە خۆپێشاندانی عەرەبەکانی ئەم پارێزگەیە بۆ دژایەتی کردنی دیاریکرانی پارێزگارێکی کورد ، دەبێتە هۆی فیتنە و ئاژاوە لە نێوان نەتەوە جیاجیاکان .

بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، ئیدریس حاجی عادڵ سەر لە ئێوارەی هەینی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ ماڵپەڕی دەنگوباسی بەغداد ئەلیەوم وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە خۆپێشاندانی دەیان کەس لە عەرەبەکان لەم پارێزگەیە بۆ دژایەتی کردی دەستنیشانکرانی پارێزگارێکی کورد دەسپێکی ئاژاوەی نێوان نەتەوە جیاجیاکانی ئەم پارێزگایەیە ، وتیشی ئەم خۆپێشاندانە بەشێکە لە  هەنگاوی دنەدەرانە لە دژی کورد .

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان جەختی کردەوە : دەستوری عێراق لەسەر ئەم بابەتە جەخت دەکاتەوە زۆرینە حوکم دەکات وەک چۆن شیعەکان وەک زۆرینە پۆستی سەرۆک وەزیرانیان بەدەستە .

دەیان کەس لە عەرەبەکان لە کەرکوک ، بۆ دژایەتی کردنی دەستنیشانکرانی پارێزگارێکی کورد بۆ ئەم پارێزگەیە دەستیاندایە خۆپێشاندان .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، دوانیوەڕۆی هەینی شاری کەرکوک شایەتی بەڕێوەچوونی خۆێشاندانی ناڕازیانەی دەیان کەس لە عەربەکان بۆ دژایەتی کردنی دیاریکرانی کوردێک وەک پارێزگای نوێی ئەم پارێزگایە بوو .