واژۆی لێکگەیننامەی هاوکاری نێوان زانکۆکانی ئەمیرکەبیری ئێران و زاخۆی کوردستانی ئێراق
زانکۆی پیشەسازی ئەمیرکەبیری ئێران و زانکوی زاخۆی کوردستانی ئێراق بە ئامانجی پەرەی چالاکی زانستی و فێرکاری لێکگەیننامەی هاوکاریان لە تاران مۆر کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران سەید ئەحمەد موعتەمدی سەرۆکی زانکوی پیشە سازی ئەمیرکەبیری ئێران لە ڕێ و ڕەسمی واژۆی ئەو ڕێککەوتننامەیە ، وێڕای جەخت کردن لەسەر پەرەی پەیوەندی زانستی و فێرکاری لە گەڵ زانکوکانی کوردستانی ئێراق وتی : زانکۆی پیشە سازی ئەمیر کەبیری ئێران خولگەلێکی هاوبەش لە گەڵ زانکو بە بایخەکانی ئوروپا و ئاسیا بەڕێوە دەبات کە دەتوانڕێ بەشێک لەو خولگەلە بە زانکۆی زاخۆ تەرخان بدرێت . موعتەمدی وتیشی : بە پێی بەرنامەی ئیستراتژیکی زانکۆی پیشە سازی ئەمیر کەبیری ئێران ئامانج ئەوەیە کە ئەو زانکویە لە کۆڕی سەد زانکوی سەرتری جیهان دابنرێت . لزگین عەبدی جەمیل سەرۆکی زانکۆِ زاخۆی کوردستانی ئێراقیش لەو ڕێ و ڕەسمەدا بە وتنی ئەوەی کە زانکوەکانی ئێران و کوردستانی ئێراق دەتوانن هاوکاری زانستی و فێرکاری زیاتریان پێکەوە بێت وتیشی : دوژمنان هەوڵ ئەدەن ئێران و کوردستانی ئێراق پەیوەندی باشیان پێکەوە نەبێت . زانکوی پیشە سازی ئەمیرکەبیر یان زانکوی پولی تەکنیکی تاران کە یەکێک لە زانکوکانی تەکنیکی و پیشە سازی لە ئێرانە خاوەنی 16 زانکو و 14 هەزار خوێندەوارە . زانکۆی زاخۆی کوردستانی ئێراق یش لە ساڵی 2010 دامەزرا کە خاوەنی 27 دپارتمان 7 کولیژ و 7 هەزار و 500 خوێندەوارە .