ته‌مووز 15, 2019 19:40 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان ڕوو لە گەشەو پێشکەوتنە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێشانگای ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر بەئاماژە بەوەی کە داعش ڕەوتی گەشەی ئابوریی هەرێمی دواخست، پێی داگرت؛ هەرێم جارێکی دیکە کەوتووەتە باری گەشەو پێشکەوتن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی ئەمرۆ دووشەممە لەلێدوانێکدا لەپێشانگای ڕەخساندن و هێنانەدی هەلی کار لە هەولێر، وێڕای ئاماژە بەگرینگیی کارو و دامەزران لەکۆمەڵگاو کارتێکەرییەکەی لەسەر ژیانی شارومەندان و پێشکەوتن وهەروەها نیشتمانخۆشەویستیی گەنجان، وتی کە قەیرانی ئابوری و شەڕی داعش ، بووە هۆی دواکەوتنی ڕەوتی پێشکەوتن و گەشەی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی کە ڕەوتی پێشکەوتنی هەرێم لە ساڵی٢٠٠٣وە دەس پێ ببوو و هەزاران هەلی کار ڕەخسابوو، پێی داگرت، هەرێم جارێکی دیکە کەوتووەتە ئاراستەی گەشەپێدان و پێشکەوتن و لەهەموو بوارەکاندا بەرەو پێش هەنگاودەنێ.

ناوبراو خوازیاری هەوڵدان، داهێنان و لێبڕاوەیی زیاتری گەنجانی هەرێم بوو و متمانەبەخۆیی و هەوڵدانی بێ ووچانی ئەوانی بۆ سەرکەوتن بەپێویست زانی و وتی کە لەهیچ شوێنێکی جیهان حکومەتەکان ناتوانن هەموو دەرچوانی زانکۆکان دامەزرێنن و پێویستە دامەزران بەیارمەتی وهاوڕێتی کەرتی تایبەت و هەروەها هاواهەنگیی نێوان دەزگە کارگێریەکان ویاسادانان و دادەوانی ئەنجام بگرێ.

هەروەها ناوبراو وتی کە بەڕێوەچوونی پێشانگاکانی کار و دامەزران، دەبێتە مایەی لەپەیوەندیدابوونی کەسانێک کە بەدوای کاردا دەگەڕێن لەگەڵ بەرهەم هێنەران و خاوەن پیشەکان و هەروەها چوونەسەری ئاستی هەلی کارکردن و بەقسەی هەڵسوڕێنەرانی پێشانگای هەولێر، لەو پێشانگایەدا لانیکەم١٧٠٠هەلی کار بۆ گەنجانی هەرێم دەرەخسێ.

پێشانگای هێنانەدی هەلی کارکردن بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن سەرۆکی هەرێم و بەئامادەبوونی١٦٦ کۆمپانیا لە چواردە وڵاتی بیانی دەس پێ بوو.