جەبار یاوەر:توانایی پێشگرتن بە بۆمبارانی هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیامان نییە
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەرێم لەکردەوە دا توانایی سەربازی پێویستی بۆ پێشگرتن لە پەلامارە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سەرسنوورییەکانی نییە و توانایی ڕاگرتنی ئەم پەلامارانەشی نییە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس،ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان گوتیشی کاربەدەستە پایەبەرزەکانی نێو خۆ و سەربازی هەرێمیش هیچ چەشنە زانیارییەکیان لە وردیاتی ئەم بۆمبارانانە و تەنانەت ئەمەی کە لە چ کاتیکگەلیک رووئەدەن نییە و ناتوانن پێشبینی بکەن کە فڕۆکە جەنگییەکانی کام وڵات چ ناوچەگەلیک ئەدەنە بەر پەلاماری خۆیان دا.
ئەو سەبارەت بەمەی کە بۆچی کاربەدەستانی هەریم جەختدەکەن کە دەبێ دەوڵەتی عێراق لە سنوورەکانی هەرێم ئاگاداری بکات و پێشبگرێت لە بۆمبارانی سەرسنوورەکان لەلایەن تورکیایش گوتی کە دەوڵەتی هەرێم بە گوێرەی یاسا وڕێسا مافەوانییەکان و دەستووری عێراق و پرۆتۆکۆلە نێودەولەتی وناوچەییەکان ناتوانێ بەشێوەی سەربەخۆ لە عێراقەوە لەگەڵ وڵاتانی دیکە تەعامۆلی سەربازی و مافەوانی بکات و هەروەها لە ڕوانگەی مافەوانی ناتوانێ بەشێوەی سەربەخۆ لە هیچکام لەناوەندە نێو دەوڵەتییەکان سکاڵایەک بەرزکاتەوە لە دژی تورکیا لەبارەی پەلامارەکان و بۆردۆمانەکان کە ڕووئەدەن.
جەباریاوەر بە ئاماژە دان بەمەی وەزارەتی پێشمەرگە تا بەئێستا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لەبارەی ئەم بۆمبارانانە دەرنەکردووە،گوتیشی کە تەنیا لیژنەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەگەلێکی لەمەر شەرمەزارکردنی ئەم پەلامارانە و بۆردۆمانەکان دەرکردووە و خوازیاری ڕاگیرانی ئەوان و پێشگرتن بە زەبرکرەوتن لە شارومەندان و کەسانی سیڤیل بووە.
جەباریاوەر بەرلەمە لە وتوویژ لەگەڵ کوردپرێس ڕایگەیاندبوو کە بە سەرنج لە بێدەنگی بەغدا لەبارەی بۆردۆمانی هەرێم لەلایەن تورکیاوە،واوێدەچێت ڕێککەوتنێک لە نێوان بەغدا و ئانکارا لەم بارەوە لە ئارا دا بێت.