ته‌مووز 17, 2019 16:27 Asia/Tehran
  • پێشوازیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ھاوکاریی لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەرە پێ درانی ھاوکاریی لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە لە ئاراستەی چارەسەر کردنی گرفتەکانی خەڵک و پاراستنی یەکگرتنی نیشتیمانیی عێراق پێشوازیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی سومریە نیوز «عادڵ عەبدولمەھدی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری مەسروربارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە لە بەغدا ڕایگەیاند: عێراق ئامادەی ھاوکارییە لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای یاسای بنەڕەتی.

بارزانیش ئاماژەی کردە ھۆگریی خۆی بۆ سەردانی بەغدا وەکو یەکەم ئامانجی گەشتەکانی لەپاش بە ئەستۆگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم و پێی داگرت: ھەولێر بۆ ھەنگاوی ھاوبەش و ھاوکاری و بەھێز کردنی پەیوەندییە ئەرێنییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی و چارەسەریی تەواوی گرفتەکانی ئێستای بە پێی یاسای بنەڕەتی ئامادەیە.

بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقیش لە دیدار لەگەڵ مەسروربارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی وتووێژ بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکان و پاراستنی یەکگرتنی نیشتیمانی، لە بارەی سەرکەوتوو بوونی ھەرێمی کوردستان لەمەڕ چارەسەرکردنی گرفتەکانی خەڵکی ھەرێم دڵنیایی دەربڕی.

پەرلەمانی ھەرێمی کوردستتانی عێراق مانگی ڕابردوو بە زۆرینەی دەنگەوە «مەسرور بارزانی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەم ناوچەیەی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم دیاری کرد.

بارزانی یانزەی ژوئیە وەک سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی ئەم ناوچەیە دەنگی متمانەی وەرگرت.

 

 

سەرپەیڤ