ته‌مووز 17, 2019 19:59 Asia/Tehran
  • کارڤەدانی  تورکیا لەحاند تیرۆری دیپلۆماتی ئەو وڵاتە لە هەولێر

نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتی تورکیا هەرەشەی کرد،ئەم وڵاتە لەبارەی کوژرانی دیپلۆماتی خۆی لە هەولێری عێراق وڵامێکی بەبڕشتانەی دەوێت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین، نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتی تورکیا لە کاردانەوە بە کوژرانی سەرکۆنسوولی ئەم وڵاتە بەدەست کەسانی چەکدار لە شاری هەولێری عێراق هەرەشەی کرد، هۆکارانی ئەم پەلامارە دەبێ چاوەڕێ وڵامیی ئانکارا بن. جێگری سەرکۆنسوولی تورکیا ئەمرۆ چوارشەممە لەئاکامی پەلاماری کەسانی چەکداری نەناس لەشاری هەولێر لەباکووری عێراق کوژرا. لەم پەلامارە دا سێ گیانپارێزەری ئەم دیپلۆماتە تورکیاییەیش برینداربوون.

هەڵبەت ژمارێک لە میدیاکان لەوان کەناڵی تەلەفەزیۆنی ئیسکای نیوزی عەرەبی هەواڵی کوژرانیی سێ دیپلۆماتی تورکیا لە پەلاماری ئەمرۆیان دابوو.

هێشتا هیچکەس و یان گرووپێک بەرپرسایەتی ئەم پەلامارەی نەگرتۆتە ئەستۆوە بەڵام کەناڵی دەنگ وباسی تورکیایی"هابەرتورک" ڕاپۆرتی دا ئەندامانی پارتی کرێکارانی  کوردستان تورکیا(پە.کە.کە) هۆکاری ئەم پەلامارە بوون. بەڵام پە کە کە خۆوەردان لە کووشتنی دیپلۆماتی تورکیایی ڕەتکردۆتەوە.