سکاڵای پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دژی چاکسازیی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان
پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق سکاڵای دژی چاکسازیی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق، به‌رپرسی ده‌زگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە کە بە شێوەیەکی فەرمیانە لای دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵایان دژی چاکسازی لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق تۆمار کردووە .
لەم پەیوەندییەدا خه‌سره‌و گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ، ڕایگەیاندووە پاش ئەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە پارێزگای کەرکووکیش ئەنجام بدرێت، ئەوان لە بڕیارەکە ناڕازی بوونەو دژی وەستاون. ناوبراو ڕوونیشی کردووەتەوە کە پارتی بە فەرمی سکاڵای لە دادگای فیدراڵیی عێراق تۆمار کردووەو لە ئێستادا ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە کە گوایە کاندیدمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دیاری کردبێت.
ئەم بەرپرسەی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکی سکاڵاکه‌شەوە وتوویەتی: له یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان بڕگه‌یەک زیاد کراوه کە باس لەوە دەکات، ده‌بێت ئاواره‌کانی مووسڵ و که‌رکووک له پارێزگاکانی خۆیان ده‌نگ بده‌ن، ئێمه ده‌پرسین چۆن ده‌توانین ده‌نگ بده‌ن؟ که قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ له‌و ناوچانه ھەبێت و ده‌یان هه‌زار که‌س ئاواره بن؟ دیارە ئه‌مه بابەتێکی نایاساییەو ڕێی تێ ناچێت.
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق باسى له‌وه‌ش کردووە کە: له یاسای عێراق دا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە «هه‌ر هاووڵاتییەکی عێراقی بۆی هه‌یه له هه‌ر ناوچەیەکدا مافی ده‌نگدانی هه‌بێ و ده‌نگ بدات و ئاسانکاری بۆ بکرێت»، جا بە سەرنجدانی ئەو بڕگەیەی لێی زیاد کراوە ئەوەتا لە ئێستادا له دهۆک ٢٣٨هه‌زار ده‌نگده‌ری ئاواره‌ی مووسڵ هه‌ن، ئەمانە چۆن ده‌نگ بده‌ن؟ له هه‌ولێر ١٣٨ هه‌زار ده‌نگده‌ری مووسڵ و پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق هه‌ن، ئه‌وان چۆن ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌نگ بده‌ن؟ بۆیه ئێمه له‌سه‌ر مادده‌ی ١٦ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان سکاڵامان تۆمار کردووه و پێمان وایه بە پێچەوانەی یاسا بڕیار دراوه.
جێگای ئاماژەیە ، بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە جگە لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی و بەشێکی کەم لە پەرلەمانتارانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرجەم پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا دەنگیان داوەتێ، لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠دا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوە دەچێت کە ئەمە پارێزگای کەرکوکیش دەگرێتەوە.