ئاب 14, 2019 19:15 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانی تورکیا بۆسەر گوندەکانی پارێزگەی هەولێری هەرێمی کوردستان

سوپای تورکیا بە کەڵک وەرگرتن لە پەلاماری ئاسمانی وتوپخانەیی گوندەکانی ناوچەی سەیدەکان سەربە پارێزگەی هەولێری هەرێمی کوردستانی دایە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ماڵپەڕی هەواڵی خەندان ڕاپۆرتی دا کە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی گەلاوێژ لە کاتژمێر نۆ بە کاتی خۆجیی ، سوپای تورکیا جاڕێکی تر ناوچە ئاوەدانەکانی هەرێمی دایە بەر پەلامار. بە پێی هەواڵەکە لەم پەلامارەدا گوندەکانی خەلیفان ، لیلەکان ، سیران وناوچەی خواکورک هەڵکەوتوو لە بەشی سەیدەکان سەربە پارێزگەی هەولێر ، کەوتە بەر پەلاماری ئاسمانی وتوپخانەیی سوپای تورکیا . بە پێی هەواڵەکە ئەم پەلامارانە هەتا پاشنێوەڕووی ئەمڕۆژیش بە شێوەی پڕژوبڵاو درێژەی هەبووە وبووەبە هۆی ئاگر کەوتنەوەی توند لەم ناوچەیە ولەناوچوونی گژوگیای ناوچەکە. پەلاماری ئاسمانی وتوپخانەیی تورکیا بۆ سە ر ناوچە ئاوەدانەکانی هەرێم لە ژێر ناوی پەلامار بۆسەر پە.کە.کە لە دەییەی نەوەدی زایینی دەسپێرکاوە وهەتا ئێستاکە فرەتر لە ٤٥٠ گوندی هەرێم لە ئاکامی ئەم پەلامارانە دا چول کراون ژێر خانەکانی ناوچە بەر پەلامارەکان لەناو چوونە ودەیان شارومەندی هەرێمیش لە ئاکامی ئەم پەلامارانە گیانیان لە دەس داوە وبریندار بوونە .