لە دەوربەری خانەقین ھێرشێکی چەکداری کرایە سەر ھیزی پێشمەرگە
شەوی رابردوو لە ناوچەی کانی ماسی سەر بە قەزای خانەقین چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر بارەگایەکی ھێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و به توندیش وهڵامیان درایەوە.
جمور رۆستەم، فەرماندەی فەوجی سێ لە لیوای سێی ھێزەکانی پێشمەرگە، رایگەیاند، مەفرەزەیەکی چەکدارانی داعش لە ناوچەی کانی ماسی، سەر بەخانەقین، ھێرشیان کردووەتە سەر بارەگایەکی ھێزەکانیان، بهڵام به توندی وهڵامیان داونهتهوه.
راشیگهیاند، دوای زیاتر لە نیو کاتژمێر شەڕی قورس، چەکدارانی داعش ناچار بە ھەڵاتن کراون. فەرماندەکەی پێشمەرگە وتیشی: "دوای شەڕەکە ھێزێکی دیکەی پێشمەرگە گەیشتووەتە ناوچەکە و کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشی".
سەبارەت بە زیانە کانیش، جمور ڕۆستەم رایگهیاند، ھێزە کانی پێشمەرگە ھیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە.
ئەو ناوچانەی سنووری خانەقین، ماوەی مانگێکە، کردهی تیرۆریستی داعشی تیدا زیاد بووە بۆ سەر ھێزە ئەمنییەکان و جموجۆڵی چهکدارانی رێکخراوهکهش به روونی دهرکهوتووه.